Part 25

10 4 117
                                    

Part 25

کەسانی بەتەمەن دەڵێن ئەگەر لە ڕابردوودا کارێکت کردووە کە ئازارت داوە، دووبارەی مەکەرەوە. ئایا لینۆ ئازارەکانی هیونجین کەم دەکاتەوە یان دەبێتە هۆکاری دووەمی ئازارەکانی هیونجین ؟

ئێستا کاتژمێر ٦ی بەیانییە. زوو لە خەو هەڵسا، جانتاکەی کردەوە و هەندێک پێداویستیی تێدا دانا. چووە خوارەوە، شتێکی خوارد، پاشان گەڕایەوە ژوورەکەی. دوای گۆڕینی جلەکانی، دەستی کرد بە نووسینی نامەیەک بە تەلەفۆن لە کۆتاییدا جانتاکەی هەڵگرت و جارێکی تر چووە خوارەوە

بەڕێز هوانگ : بەم بەیانییە زووە دەچیتە کوێ بێ ئەوەی کەس بزانێت ؟

کە گوێی لێ بوو، سوڕایەوە و هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی و دەستی کرد بە قسەکردن

هیونجین : من دەچم بۆ ئەوەی کەسێک ببینم

بەڕێز هوانگ : ئەو کەسە کێیە ؟

هیونجین : هاوڕێکەم ( بێ بیرکردنەوە و بە ئاشکرایەوە وتی ) .

بەڕێز هوانگ : کەواتە هاوڕێی نوێت دۆزیوەتەوە ؟

هیونجین : بۆچی منیش مرۆڤ نیم ؟

بەڕێز هوانگ : نازانم، نەمدەزانی دوای ٨ ساڵ دوای ئەو کوڕە هاوڕێی نوێ دەدۆزیتەوە ( مەبەستی فیلێکس بوو )

هیونجین نەیدەزانی چۆن وەڵام بداتەوە

بەڕێز هوانگ : ئاه، بەڵام تکایە با هاوڕێ نوێیەکەت وەک هاوڕێ کۆنەکەت کێشە بۆ ئێمە دروست نەکات ( زۆر بە ئاساییەوە وتی )

نازانێت ئێستا کوڕەکەی بە چ جەهەنەمێکدا تێپەڕیوە. هەست ناکات ویژدانی هیونجین هەموو ڕۆژێک ئازاری دەدات
کەس هەست بە ئازاری کەسی بەرامبەر ناکات مەگەر بە هەمان بارودۆخدا تێپەڕێت

هیونجین : من هیچت پێ ناڵێم باوکە، بەڵام بزانە ڕۆژێک دێت بەهەمان ئازاری مندا تێدەپەڕیت , لەوانەیە تۆ تووشی ئازارێک بیت کە تا دەمری لە خۆت خۆش نەبیت ( هەوڵیدا نەگری کاتێک... قسەکانی تەواو کرد پاشان ڕۆیشت ) .

دوای ئەوەی هیونجین ڕۆیشت کوپە قاوەکەی لە دەستی بەڕێز هوانگ کەوت وەک پەیکەرێک وەستا بە خێرایی ئارام بووەوە و خۆی ئاسای کرد و بانگی خزمەتکارەکەی کرد کە بێت و شوێنەکە پاک بکاتەوە









چاوەکانی کردەوە و سەیری مۆبایلەکەی کرد کاتژمێر ٨:٠٥ بەیانییە ، بینی نامەیەک لەلایەن هیونجینەوە نێردراوە
"بەیانی باش ، ویستم پێت بڵێم کە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆم دەڕۆین"
-لەلایەن هیونجینەوە لە کاتژمێر ٧:٢٠بەیانی نێردراوە

بەڵام من درۆزن نەبووم  ✔️Where stories live. Discover now