Part 31
نزیکەی کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی بوو چاوەکانی کردەوە و دوێنێ شەو بیری هاتەوە. گریان قوڕگی وشک کردبووەوە. هەستا و چووە چێشتخانە و پەرداخێک ئاوی خواردەوە , دەستەکانی دەلەرزین پاشان بڕیاریدا بچێتە دەرەوە , لەسەر کورسییەک دانیشت و سەری بەرز کردەوە و چاوەکانی داخست .
ئەو کچەی ساڵانێک بوو کە براکەی خۆی پشتگوێ خستبوو ئێستا بە هەمان دۆخدا تێپەڕی .
ژیان بەم شێوەیە هەرگیز بیر لەوە نەکەیتەوە هەمیشە دڵخۆش دەبیت ڕۆژێک دەکەوێت ئەوکات کەسە باش و خراپەکان دەبینیتهیونجین : بەیانیت باش یونا ( دوو کوپ چای بەدەستەوە بوو )
یونا : بەیانیت باش پێم وابوو ئێوە هەمووتان هێشتا خەوتوون !
هیونجین : ئێستا لە خەو هەڵسام، بیبە ( کوپێک چای لێ نزیکتر کردەوە تا بیبات )
یونا : سوپاس .... بۆ تۆ
هیونجین کورسییەکی تری هێنا و کەمێک نزیکتر لە لای یونا دانیشت
یونا : ببورە هەموو شتێک بەهۆی منەوە لەناوچوو
هیونجین : بۆچی وا دەڵێیت ؟
یونا : دوێنێ شەو هەمووتان بەهۆی منەوە کاتە خۆشەکانتان لەدەستدا
هیونجین : تکایە وا مەڵێ
یونا : نەدەبوو بێم و....
هیونجین : بەهۆی تۆوە توانیم دوێنێ شەو خەمەکانم لەگەڵ کەسێکدا بەشی بکەم ( لەو ساتەدا یونا سەیری هیونجینی کرد و قسەکانی تەواو نەکرد )
لینۆو ویستی بێتە لای ئەوان بەڵام کاتێک گوێی لە قسەکانی هیونجین بوو وەستا. بێ ئیرادە زەردەخەنەی کرد و دواتر هاتە لایان
لینۆ : بەیانیتان باش بەیانیتان باش، بۆچی هیچ کامتان نایەن یارمەتیم بدەن لە چێشت لێنان؟ هەردووکتان هەستن، نابێت بەم شێوەیە بێت ( دەستەکانی خستە سەر شانی هیونجین یونا پێی سەیر بوو کە چۆن لینۆ دەتوانێت دەست لە هیونجین بدات بەبێ ئەوەی هیونجین کاردانەوەی هەبێت )
هیونجین : بۆچی خۆت دروستی ناکەیت ؟
لینۆ : هێی، هێی، ڕێز لە خۆت بگرە و هەستە، من لە تۆ گەورەترم
یونا : کەواتە با هەستین
چەند خۆش دەبوو ئەگەر هەموومان کەسێکی لەو جۆرەمان هەبوایە کە هەمیشە کاتێک لە دۆخە سەختەکاندا دەبین زەردەخەنەیەک بخاتە سەر لێومان
بەرەو چێشتخانەکە ڕۆیشتن کە زۆر گەورە نەبوو. پاشان سێ کەسەکە دەستیان شۆرد و دەستیان کرد بە ئامادەکردنی خواردنەکە
YOU ARE READING
بەڵام من درۆزن نەبووم ✔️
Actionکوڕێک لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە دەبێتە قۆربانی کێشەیەکی زۆر گەورە کاتێک بەردەوام هەوڵ دەدات ڕاستییەکان بڵێت کەس بڕوای پێناکات