Part 20

14 4 107
                                    

Part 20

وانەکان تەواو بوون و کاتی ڕۆشتن بوو بۆ ماڵەوە کتێبەکانی خستە ناو جانتاکەیەوە و دوا کەس بوو لە پۆلەکە دواتر هاتە دەرەوە و تووشی شۆک بوو بەو کەسەی بەردەمی دابوو

هیونجین : بۆچی هێشتا لێرەیت ؟!

لینۆ : هەممم .... تۆ کەسێکی نوێیت لە سیئۆل , چی بیردەکەیتەوە ئەگەر پیاسەیەک بە دەوری سیئۆلدا بکەین ؟

کەمێک سەری لێ شێوا چونکە تۆمیش هەمان قسەی کردبوو، بەڵام دواتر ئازاری دا. ئێستا چی بکات ؟.

لینۆ : پێموایە ئەوەندە قورس نییە بەم شێوەیە بیری لێبکەیتەوە !

هیونجین : باشە !

بەبێ ئەوەی دووجار بیربکاتەوە ڕازی بوو. هەستی دەکرد کە باوەڕى بە لینۆ هەیە . لەوانەیە یەکێک بێت لە جوانترین شەوەکان لەگەڵ لینۆ ,
وە ئەمڕۆ کە دووشەممەیە، پشووی لینۆ بوو بۆیە ویستی کات لەگەڵ هیونجین بەسەر ببات

لینۆ : کەواتە با بچین ( زەردەخەنەی کرد ) .






یونا لە سەیارەکە دابەزی و دواتر زۆر توڕە بوو. چاوەڕێی ئەوە بوو هیونجین بێت و دواتر پێکەوە بچنەوە ماڵەوە، بەڵام ئەو نەهات. دوای ١٠ خولەک هیونجینی بینی

یونا : من لێرە مردم زۆر چاوەڕێی تۆ بووم ! بۆچی زوو نایەیت گەمژە ؟ ( وەک منداڵێک هاوار دەکرد )

هیونجین : هاوار مەکە !

لینۆ : پێموایە دەتوانیت زیاتر ڕێز لە برا گەورەکەت بگرێت

یونا : تۆ دیسانەوە ! چی لە براکەم دەکەیت ؟ دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئێوە وەک تۆم و جێری شەڕتان دەکرد

لینۆ : "ئەمە شتێکی ئاساییە لە نێوان هاوڕێیاندا ڕووبدات "

هیونجین یەکسەر سەیری کرد و بەو شتە تووشی شۆک بوو و لینۆ سەیری کرد و زەردەخەنەی کرد

هیونجین : من .... لەگەڵت ناگەڕێمەوە....ئێستا دەتوانیت بچیت یونا

یونا : بۆچی ؟!

هیونجین : ئێمە پێکەوە دەڕۆین

یونا : وە تۆ باوەڕت پێی کرد؟ هێی، تۆ هەوڵی کوشتنی نادەیت، ڕاستە ؟ ( سەرەتا سەیری هیونجینی کرد پاشان لینۆ )

لینۆ : بێگومان نا، بڕۆ ماڵەوە کچە بچووکەکە

یونا : چەند بێزارکەریت ( پاشان پاسەوانەکە دەرگاکەی کردەوە و سواری ئۆتۆمبێلەکە بوو و ڕۆشت ) .






هەردووکیان لە قوتابخانەکە هاتنە دەرەوە و لیا هیونجین و لینۆی پێکەوە بینی

لیا : سەیریان بکە !

یێجی : مەبەستت کێیە ؟

لیا بە یێجی وت کە بسوڕێتەوە و ئەویش وەرگەڕا و بینی لینۆ و هیونجین پێکەوە لە دەرگای دەرەوەی قوتابخانەکە چوونە دەرەوە

بەڵام من درۆزن نەبووم  ✔️Where stories live. Discover now