Part 46
چی ڕوودەدات ئەگەر ڕۆژێک لە خەو هەڵساین بەبێ ئەوەی گوێمان لە مردنی کەس بێت ؟ بێ ئەوەی گوێمان لە هاواری ئازاری دڵمان بێت ؟ بێ ئەوەی گوێمان لە ئازاری کەس بێت ؟
بۆچی کاتێک چاومان دەکەینەوە بە ناڕەحەتی ئاهێک هەڵدەکێشین ؟ بەڵێ چونکە ئێمە هێشتا لە ژیانداین و دەبێت بۆ ئەو ڕۆژە خەبات بکەین
دوای تەواوکردنی خوێندنیان لە دەرەوە پێکەوە دانیشتبوون، کەش و هەوا کەمێک سارد بوو بەڵام ئاگرەکەی لە دڵی هیونجین نەکوژاندەوە
یێجی : دوای سێ ڕۆژ ، دەبێت بچینە قوتابخانە بۆ وەرگرتنی نمرەکانمان و چەند ئامۆژگاریەک بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان
هیونجین : نمرەکانم لەگەڵ خۆت دەهێنیت ؟ نامەوێت بێمە قوتابخانە
یێجی: باشە ئەگەر نمرەکانت لەگەڵ خۆم بهێنم، ئەی ئامۆژگارییەکان بۆ ئەزموونە گشتیەکان؟
هیونجین : پێموانییە پێویستم بەو ئامۆژگاریانە بێت
یێجی : هیونجین , ئەمە یەکەمجارە بچیتە ئەزموونە گشتیەکان بەو پێیەی ئەزموونەکان وەک ئەزموونەکانی قوتابخانە نین. دەبێت هەندێک ئامۆژگاری وەربگریت
هیونجین : باشە هەوڵ دەدەم بێم
یێجی : ئەوە زۆر باشترە
هیونجین : یێجی بڕیارم داوە جارێکی تر بگەڕێمەوە سیئۆل . جارێکی تر دەست بکە بە ژیان لەوێ
یێجی : بەڕاستی تۆ ....
هیونجین : دەبێت خەونی لینۆ بەدی بهێنم
یێجی : زۆر دڵخۆش بووم هیونجین
هەندێک جار ڕاستیەکان زۆر تاڵن بەڵام دەبێت قبوڵ بکەین
دوای چەند کاتژمێرێک دوای ماڵئاواییکردن لە دایک و باوکی لینۆ جارێکی دیکە گەیشتنە سیئۆل. بێگومان ئەوان دڵخۆش بوون بە هەڵبژاردنی هیونجین . پاشان یەکەم شوێن کە چوونەتە ئەوێ گۆڕی لینۆ بوو
هیونجین : سڵاو لینۆ ئێمە لێرەین تۆ باشیت ؟
یێجی : سڵاو لینۆ !
هیونجین : ئەم گوڵە سپیانە بۆ تۆن هیوادارم بەدڵت بێت
هەردووکیان پێکەوە لە لایەکی گۆڕەکە دانیشتن
یێجی : چیتر خەمت نەبێت، هیونجین بەرەو باشتربوون دەچێت
هیونجین : من باشتر نیم ... بەڵام تەنها هەوڵ دەدەم ( سەرەتا سەیری یێجی کرد پاشان ڕووی کردە گۆڕی لینۆ )
هێشتا تووڕە بوو و دوای ماوەیەک بیرکردنەوە بڕیاریدا بچێتە ژووری لێکۆڵەرەوە بۆ ئەوەی باسی دۆخەکەی بۆ بکات
سیونگمین : سڵاو لێکۆڵەر، دەتوانم بێمە ژوورەوە ( دوای ئەوەی لە دەرگاکەی دا )
لێکۆڵەر : بەڵێ بێگومان
YOU ARE READING
بەڵام من درۆزن نەبووم ✔️
Actionکوڕێک لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە دەبێتە قۆربانی کێشەیەکی زۆر گەورە کاتێک بەردەوام هەوڵ دەدات ڕاستییەکان بڵێت کەس بڕوای پێناکات