Part 19
لینۆ هێشتا کەمێک لە هاوڕێکانی توڕەیە و لە دوێنێوە قسەی لەگەڵ نەکردووە
کەس لە هەست و ئازارەکانی بەرامبەر تێناگات تەنانەت ئەگەر ڕۆحی لە جەستەی بەرامبەردا بێت
هاوڕێکانی لە باخچەکەدا بوون و کاتێک لینۆ هاتە قوتابخانە پشتگوێی خستن لە نزیکیان تێپەڕی بەبێ ئەوەی تەنانەت سەیری ئەوانیش بکات . وە ئەوەش زۆر سەیر بوو بۆ هاوڕێکانی چونکە لینۆ هەرگیز ئەمەی لەگەڵ نەکردبوو
هان : ئایا بەڕاستی ئێمەی پشتگوێ خست ؟!
لیا : باوەڕ ناکەم بەهۆی ئەو کوڕەوە ئەمەی کرد !
بانگچان : وابزانم خەتای ئێمە بوو زۆر دوور ڕۆیشتین پێویست نەبوو لاسایی ئەو کوڕە بکەینەوە
یێجی : دەچم قسەی لەگەڵ دەکەم خەمی مەخۆن ( هەستا و شوێن لینۆ کەوت ) .
لینۆ لە ڕێرەوەکەدا بوو بەرەو پۆلەکە دەڕۆیشت بەڵام یێجی بانگی کرد
یێجی : لینۆ ؟ لینۆ !
هەرچەند لینۆ گوێی لە دەنگی بوو، بەڵام پشتگوێی خست، بۆیە یێجی هەنگاوەکانی خێراتر کرد و دەستی لینۆی گرت
یێجی : پێت وانیە زیادەڕەوی دەکەیت ؟
لینۆ : وابزانم ئێوە زیادەڕەوی دەکەن !
یێجی : باشە هەموومان بەداخەوەین بۆ ئەو کارە بەڵام بۆچی بەهۆی ئەو کوڕەوە وامان لەگەڵ دەکەیت ؟
هیونجین هاتە ئەوێ بەڵام هەنگاوەکانی خێراتر بوون کاتێک لینۆی بینی . لینۆ ویستی بڵێت "بەیانیت باش" بەڵام هیونجین پێش ئەوەی لینۆ بتوانێت قسە بکات، چووە ناو پۆلەکە
یێجی : واو ! بەهۆی ئەم کوڕەوە قسەمان لەگەڵ ناکەیت لەکاتێکدا ئەو پشتگوێی خستوویت ؟
لینۆ : تەواو بوویت ؟ ( چووە ناو پۆلەوە ) .
یێجی : گەمژە !
وانەی دووەم کۆتایی هات و لەگەڵ دوو کوڕ و کچێک بوو لە شوێنێکی سنووردار ( قەدەغەکراو ) لە قوتابخانەکەدا
وۆبین : باشە ئازیزم هەرچی بڵێی فەرمانێکە بۆ من ( دەستی خستە سەر کەمەرەکەی )
سووها : کەواتە تۆ دێیت، وایە؟ ( سەیری کرد )
یونا : بەڵێ بێگومان دێمە ئەوێ
وۆبین : ئای گیانەکەم , هەموو شتێک زۆر ناوازەتر دەبێت لەگەڵ تۆ ( دەستی زیاتر خستە سەر کەمەرەکەی یونا وەک مارێک نێچیرەکەی بگرێت )
سووها : ئووو ئێوە چەندە ڕۆمانسین
یونا : بێگومان ئێمە ڕۆمانسیین ( زەردەخەنەی کرد و سەیری وۆبینی کرد ) .
پاشان زەنگەکە لێدرا و یونا بە نازداریەوە سەیری وۆبینی کرد
یونا : وانەکە ئێستا دەست پێدەکات پێویستە بچم
YOU ARE READING
بەڵام من درۆزن نەبووم ✔️
Actionکوڕێک لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە دەبێتە قۆربانی کێشەیەکی زۆر گەورە کاتێک بەردەوام هەوڵ دەدات ڕاستییەکان بڵێت کەس بڕوای پێناکات