Part 30
ئێوارە بوو و هەموو گروپێک دەستیان بە چێشت لێنان کرد، هیونجین و لینۆ ئاگریان داگیرساند و یێجی و لیا خواردنیان ئامادە دەکرد
لینۆ : خواردنەکە چی بەسەر هات ؟ ( کەمێک دەنگی بەرز کردەوە چونکە دوور بوون )
لیا : دوای ماوەیەکی کەم خواردنەکە ئامادە دەبێت
لینۆ : هیونجین، دەتوانیت ئاگاداری ئاگرەکە بیت؟ زوو دەگەڕێمەوە
هیونجین : بۆ کوێ دەچیت ؟
لینۆ : بەم زووانە دەگەڕێمەوە ( زەردەخەنەی کرد و پاشان ڕۆشت ) .
دانیشت تا وەک هەموو گروپێکی تر ئاگرێک داگیرسێنێت بەڵام بەردەوام قسەی دەکرد
یونا : بۆ نەتهێشت کوڕێک لەگەڵمان بێت ؟ سەیرکە من نازانم چۆن ئاگرەکە داگیرسێنم ؟
ئاهیۆن : ئای یونا چەند جاری تر وا دەڵێی ؟
یونا : کچێ تۆ بێدەنگ بە، هەمووی لەبەر تۆ بوو. ئێستا چی بکەین ؟
لینۆ لە نزیک ماڵی یونا بوو. ئەو ویستی بزانێت ئایا پێویستیان بە یارمەتی هەیە یان نا. گوێی لە یونا گرت و زەردەخەنەی بۆ نازدارییەکەی کرد
لینۆ : پێویستت بە یارمەتی هەیە ؟
یونا بە دەنگەکەی تووشی شۆک بوو، زۆر سەری لێ شێوا. هەستا و سەیری لینۆی کرد
یونا : لێرە چی دەکەیت ؟!لینۆ : ویستم بزانم ئێوە چی دەکەن، هیونجین بەڵێ .... هیونجین پێی وتم !
یونا : ئای تێدەگەم
لینۆ : با یارمەتیت بدەم
یونا : سوپاس !
بە کەوچکێکەوە هاتە لای هیونجین و بەدوای لینۆدا دەگەڕا
یێجی : لینۆ بۆ کوێ چووە ؟ ( کەمێک لە هیونجین نزیکتر بوو )
هیونجین : نازانم
یێجی : تامی ئەم خواردنە بکە، بزانە تامی چۆنە ؟ ( کەوچکەکەی لە دەمی هیونجین نزیک کردەوە )
هیونجین کەمێک تووشی شۆک بوو , سەری لێ شێوا و تەنها سەیری یێجی دەکرد
یێجی : بۆ وا سەیری من دەکەیت ؟ بەخوا هیچ ژەهرێکی تێدا نییە
هیونجین : نەخێر، تۆ ....بە .... هەڵە تێگەیشتووی !
یێجی : کەواتە بیخۆ
یێجی کەوچکەکەی زیاتر بەرزکردەوە چونکە زۆر لە هیونجین کورتتر بوو
هیونجین : خۆشە، بەڵام کەمێک بێ خوێ بوو
یێجی : کەواتە خوێی تێناکەم، سوپاس
هیونجین : کەواتە بۆ پرسیارت لێکردم ؟
YOU ARE READING
بەڵام من درۆزن نەبووم ✔️
Actionکوڕێک لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە دەبێتە قۆربانی کێشەیەکی زۆر گەورە کاتێک بەردەوام هەوڵ دەدات ڕاستییەکان بڵێت کەس بڕوای پێناکات