Part 52
کاتێک مردوویت هەست بەو ئازارە ناکەیت کە ئەوانی تر هەستی پێدەکەن .
کاتێک دەمری، خۆشەویستی و خەمخۆری و پشتیوانی و پەشیمانی خەڵک ئاشکرا دەبێت. کاتێک لە ژیاندایت، هیواخوازی ڕۆژێک ئەو هەستانە ببینیت، بەڵام ڕۆژێک دەمریت و جارێکی دیکە ئەو هەستانە نابینیتەوە، چونکە ئیتر بوونت نییەئەوان لە نەخۆشخانە بوون و هێشتا بە تەواوی باوەڕیان نەدەکرد بۆچی ئێستا لێرە بوون ؟ئایا نەدەبوو ئێستا لە هۆڵی هاوسەرگیریدا بوونایە ؟
هەریەکەیان بەشێوەیەک ئازارەکانی خۆیان دەربڕی، هەندێکیان بە بێدەنگی دەگریان ، هەندێکیان هێشتا شۆک بوون، هەندێکیان هەزار جار لە دڵیاندا نەفرەتیان لە خۆیان دەکرد و یەکێکیان هێشتا بێهۆشە
تا هەمووان بەهۆی ئەو قسانەی ئەو دەیگوت، بە ئاراستەی ئەو دەڕوانی
بەڕێز هوانگ : ئێستا چۆن لە خۆم خۆش بم ؟ کوڕەکەم ٦ مانگ لەوێ ئازاری دەچێژت و جگە لەو ٨ ساڵەی کە ئازارەکانی هێشتا گەورەتر بوو بەڵام من بە هیچ شێوەیەک گوێم لێ نەدەگرت و خۆم کوێر دەکرد لەو ڕاستییەی کە دەیگوت , من چ باوکێکم ؟ بە دەستی خۆم کوڕەکەمم کوشت ! منداڵی و خۆشی و خەونەکانیم بە دەستی خۆم سەند ! سەرەڕای هەموو ئەمانە ئەمڕۆ هاتە ئەو کۆشکەی کە پێم وت چیتر ماڵی تۆ نییە و داوای لێکردم بەشداری ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی بکەم ! دەبوو لە باوەشی بگرم. چۆن نەمدەزانی ئەمە دوا داواکاری کوڕەکەم دەبێت بۆم . نەفرەت لە خۆم و باوکایەتیم بۆ کوڕەکەم
یونا بە ڕقەوە سەیری باوکی کرد هەستا و بە ئاراستەی باوکیدا ڕۆیشت
یونا : چۆن لە ژیاندایت ؟ دەبوو لەبری براکەم لەم ژوورەدا بوویتایە ( ئاماژەی بە ژووری مردووەکە کرد کە هیونجین لێی بوو )
نی-کی : یونا , بێدەنگ بە !
یونا : ئێوەی بنەماڵەی هوانگ بێدەنگ بن نەک من ! من دەبێ ئەمڕۆ قسە بکەم نەک تۆ! براکەم 8 ساڵ لەمەوبەر توانی لەدەستی ئەم دڕندانە ڕزگاری بێت بەڵام دووبارە هێنایتەوە هەمان شوێن بەڵام ئەمجارە نەیتوانی خۆی دەرباز بکات! چیت کرد کاتێک پێی وتیت ناگەڕێمەوە بۆ کۆریا؟ بڵێ چیت بە کوڕەکەت وت ؟
بەڕێز هوانگ تەنها فرمێسکی ڕشت و گوێی لەو وشانە بوو کە وەک جەهەنەم تاڵ بوون
یونا : یان شەرم دەکەیت ئەوەی بە کوڕەکەت وتووە بیڵێیت ؟ بۆیە من دەیڵێم , تۆ بە کوڕەکەتت وت "تۆ درۆزنیت" , تۆ پێت وت ئەمە هەمووی بەهۆی فیلێکسەوەیە پێت وت کە ئێمە لە وڵاتەکەمان بێبەش بووین بەهۆی درۆکانتەوە تەنانەت شەقت لە کوڕەکەت دا کاتێک ڕاستییەکان دەگوت ! بیرتە ؟ یان ...
خاتوو لی : کچە جوانەکەم , تکایە بەسە، ئێستا کاتی گونجاو نییە بۆ ئەوەی ئەم قسانە بڵێیت ( هاتە لای یونا و دەستی خستە سەر شانەکانی )
YOU ARE READING
بەڵام من درۆزن نەبووم ✔️
Actionکوڕێک لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە دەبێتە قۆربانی کێشەیەکی زۆر گەورە کاتێک بەردەوام هەوڵ دەدات ڕاستییەکان بڵێت کەس بڕوای پێناکات