Part 54

8 4 0
                                    

Part 54

هەمیشە دەڵێین. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ دواوە، ئایا هەمان هەڵە دەکەین ؟ ئایا دەتوانین شتەکان باشتر بکەین ؟ ئایا جارێکی تر دڵیان دەشکاندین ؟ چی ئەگەر نەتوانین هەموو شتێک باشتر بکەین و جارێکی تر بە هەمان دۆخدا تێپەڕین ؟ ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە نامانەوێت جارێکی تر بگەڕێینەوە. ئەگەر کەمێک هەوڵ بدەین دەتوانین داهاتوومان باشتر بکەین نەک بیر لە ڕابردوو بکەینەوە کە بۆچی ئەوەمان کردووە .

هێشتا بە تەواوی بە هۆش خۆیان نەهاتبووەوە . کام لە ئەوان ئێستا دوای زانینی ئەم ڕاستییە تاڵە دەبێت هەست بە باشتر بوون بکات ؟ ئەوەی ئێستا جیایان دەکاتەوە ئەوەیە کە هەندێکیان لە دڵیاندا ئاسوودەن چونکە بە هیچ شێوەیەک ئازاری هیونجینیان نەداوە. ئەی ئەوانەی هەمیشە نەفرەتییان لێدەکرد ؟

دایکی فیلێکس هەستی بە باشی نەدەکرد بۆیە بە هەنگاوی خێرا هۆڵی دادگا بەجێهێشت و دواتر هاوسەرەکەی بەدوایدا ڕۆیشت . ئەوەندە لاواز بوو خەریک بوو بکەوێت بەڵام هاوسەرەکەی قۆڵی گرت و پێی وت دابنیشە

دایکی فیلێکس : چۆن توانیم ئەوەندە دڕندە بم بەرامبەر بەو کوڕە بێتاوانە ؟ تەنانەت هیونجین هەوڵی دابوو هەموو شتێکم پێ بڵێت بەڵام من چیم کرد . نەفرەتم لە پاکی ئەو کرد ! ئێستا چۆن تەنانەت دەتوانم ناوی ئەویش بهێنم ؟ ناوی ئەو شایەنی ئەوە نییە کە کەسێکی تاوانباری وەک من بیڵێ ....

باوکی فیلێکس لە باوەشی گرت و دەستی خستە سەر پشتی تا ئارامی بکاتەوە

باوکی فیلێکس : تۆ هیچ هەڵەیەکت نەکردووە. تەنها ڕاستیت نەدەزانی. ئەگەر بزانیبایە بێگومان ئەوەت نەدەگوت

دایکی فیلێکس : ڕۆیشت ... بێ ئەوەی لێم خۆش بێت ( بە دەنگێکی فرمێسکاوی )






ئەوان لە دادگادا لاواز دەرکەوتن دوای ئەوەی سزادراوەکان ڕەوانەی زیندان کران , ئەوان بە هیچ شێوەیەک باش نەبوون دوای ئەوەی ئەم چیرۆکە تاڵەیان زانی .

لە هۆڵی دادگا هاتنە دەرەوە و هەموو ڕۆژنامەنووسەکان لە دەوریان کۆبوونەوە

ڕۆژنامەنووس 1 : دادگاییکردنەکە چۆن بەڕێوەچوو ؟ تاوانباران چی بەسەر دێت ؟

ڕۆژنامەنووس ٢ : تکایە پێمان بڵێ کوڕەکەت بۆچی کوژرا ؟

مرۆڤ یەکێکە لە پیسترین بوونەوەرەکانی سەر زەوی. لە دڵ و ئازار و فرمێسکی ئەوانی تر تێناگەن. هەمیشە هەموو شتێک بۆ ئارەزووە پیسەکانی خۆیان دەکەن بەبێ ئەوەی بیر لە بەرامبەرەکەیان بکەنەوە



بە هیچ شێوەیەک وەڵامی نەدایەوە و پاسەوانەکان یارمەتیان دا لە دەستی ڕۆژنامەنووسەکان هەڵبێن و هوانگ بە شۆفێرەکەی وت بڕۆ بۆ سەر گۆڕی هیونجین

چەند گوڵێکی سپییان بەدەستەوە بوو بە لاوازی دانیشتن و خاتوو هوانگ گۆڕی هیونجینی لە باوەش گرت

بەڵام من درۆزن نەبووم  ✔️Where stories live. Discover now