Part 50

11 5 1
                                    

Part 50

کەسەکە : چییە ! مەڵێ منت لەبیر کردووە ؟

هیونجین : چۆن کەسێکی بێ ڕەوشتی وەک تۆ لەبیر بکەم ؟ جیۆن سونگ !

جیۆن سونگ یەکسەر دەستی کرد بە پێکەنین و ئەوەش هیونجینی زیاتر توڕە کرد

جیۆن سونگ : بیری من و لێرەت نەکردووە ؟

هیونجین : بێدەنگ بە

جیۆن سونگ : بەڵام زۆر بیرتم دەکرد، ئێستاش یان بە پێی خۆت دێیتە ئێرە یان من دێمە ئەوێ و ئەو کچە دەکوژم کە ڕەنگە لە داهاتوودا ببێتە هاوسەرەکەت ( سەرەتا بەردەوام بوو لە پێکەنین و دواتر زۆر بە جدی قسەی دەکرد )

هیونجین : فیلێکس لە کوێیە ؟

جیۆن سونگ : ئۆه ! بەڕاستی ئەو کوڕەم لەبیر کردووە سوپاس بۆ ئەوەی بیرم هێنایەوە

هیونجین : چیت لێ کردووە ؟ ( فرمێسک لە چاوەکانیدا ڕژا ) .

جیۆن سونگ : همم... ئەگەر دەتەوێت بزانیت، وەرە ئێرە بۆ ئەو شوێنەی کە ٨ ساڵ لەمەوبەر توانیت لێی هەڵبێیت

هیونجین : چۆن بزانم ئەو شوێنە لە کوێیە ؟ ناونیشانەکەم بۆ بنێرە

جیۆن سونگ : واو ! کەواتە تۆ ڕازی بوویت بەم ئاسانییە بێیتە ئێرە !

هیونجین : ناونیشانەکەم بۆ بنێرە !

جیۆن سونگ : سەیرکە کوڕە بچووکەکە من ئەوەندە گەمژە نیم ئێستا ناونیشانەکەت بۆ دەنێرم بەڵام بزانە ئەگەر شتێک بە پۆلیس بڵێیت زۆر خراپ دەبێت بۆت , بۆیە ماڵئاوا و بەم زووانە دەتبینمەوە

هیونجین یەکسەر کەوتە سەر قەنەفەکە و دەستەکانی خستە سەر سەری. پاشان پەیامێک هات و سەیری کرد و بینی ناونیشانی ئەو شوێنەیە

هیونجین : چی بکەم ؟

هیونجین چەند جارێک چاوەکانی داخست و کردەوە. هەناسەدانی قورس بوو وەک ئەوەی شتێک لە قوڕگیدا گیر بووبێت

فرمێسکەکانی سڕییەوە و یەکسەر ژوورەکەی بەجێهێشت و چووە ژووری یێجی

کەمێک جلەکانی ڕێکخست و هەوڵیدا زەردەخەنەیەکی ساختە بکات پاشان لە دەرگاکەی دا

یونا : هیونجین ! ( کاتێک دەرگاکەی کردەوە )

کاتێک یێجی ناوی هیونجینی بیست یەکسەر هەستا و کەمێک سەری لێ شێوا

هیونجین : جگە لە تۆ و یێجی کەسی تر لێرە نییە ؟

یونا : نەخێر تەنها من و یێجی لێرەین ! بۆچی پرسیار دەکەیت ؟

هیونجین : تکایە دەمەوێت بێمە ژوورەوە ( یەکسەر هاتە ژوورەوە بەبێ ئەوەی گوێ لە یونا بگرێت ) .

یەجی جلەکەی بە توندی گرت و بە توندی گازێکی لە لێوی خوارەوەی گرت، بێگومان هەستی بە کەمێک شەرم کرد پاشان سەیری چاوە تاریک و دڵسۆزەکانی هیونجینی کرد.
هیونجین زەردەخەنەی بۆ فریشتە جوانەکەی پێش خۆی کرد ئەو کچەی کە دڵی بە تەواوی دزیوە ئەو کچەی هەمیشە دەبێتە هۆی ئەوەی دڵی خێراتر لێبدات کاتێک دەیبینێت . چاوەکانیان لەسەر جوانی یەکتر گیرابوو . هیونجین لە یێجت نزیکتر بوو

بەڵام من درۆزن نەبووم  ✔️Where stories live. Discover now