Part 35
ئەوان لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون بێگومان دەچوونە قوتابخانە یونا سەیری هیونجینی کرد کە کتێبەکەی دەخوێند پاشان لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی کرد و زەردەخەنەی کرد
وەک هەمیشە لینۆ لە قوتابخانە چاوەڕێی هیونجین بوو. یونا کاتێک لینۆی بینی زەردەخەنەی کرد، بەڵام لینۆ گرنگی پێنەدا
هیونجین : بەیانیت باش براکەم
لینۆ : بەیانیت باش
یونا : سڵاو لینۆ
لینۆ : سڵاو ( زۆر بە ساردی وەڵامی دایەوە و ئەوەش زۆر سەیر بوو بۆ یونا ) .
یونا : کەواتە من دەڕۆم ( سەیری لینۆی کرد بەڵام لینۆ سەیری نەکرد ) .
لینۆ : هیونجین، ڕات چییە لەسەر دایکی فیلێکس ؟ پێی دەڵێی؟
ئەو شیرەی کە دەیخواردەوە کەمێک فشاری خستە سەر. هەناسەیەکی نائارامی هەڵمژی و سەیری لینۆی کرد
هیونجین : ناتوانم ئەوە بکەم، دەترسم دوای ئەم هەموو ساڵە لەدەستی بدەم
لینۆ : فریودانی خەڵک شتێکی زۆر ناشرینە، بەڵام ئەگەر دەتەوێت بەردەوام بیت، بەردەوام بە
هیونجین : بەڵام تۆ وتت ئەگەر درۆ بکەیت بۆ ئەوەی کەسێک لەدەست نەدەیت ئەوا ئەو کەسە بەختەوەرترین کەسە !
لینۆ : وتم دەبێت قوربانی بدەیت نەک وەک ترسنۆکێک خۆت بشاریتەوە
هیونجین : دەبێت چەند قوربانی تر بدەم ؟ پێت وایە بۆ من ئاسان و خۆشە درۆ لەگەڵ کەسێک بکەم ؟
لینۆ : دەمەوێت لەسەر پێی خۆت بوەستیت هیونجین ! .... با بچینە پۆل
یونا لەسەر یەکێک لە مێزەکانی نانخواردن دانیشتبوو کە یێجی ئەوی بینی یەکسەر هاتە لای یونا
یێجی : سڵاو دەتوانم دابنیشم ؟
یونا : ئای سڵاو یێجی , بەڵێ بێگومان
یێجی : سوپاس ( دانیشت ) .
یونا : ماوەیەکی زۆرە پێکەوە قسەمان نەکردووە
یێجی : ڕاست دەکەیت ( زەردەخەنەی کرد ) .
یونا : ئای یێجی ، بەڕاستی بیرم لە شتێک دەکردەوە و دەمەوێت یارمەتیم بدەیت
یێجی : ئەو شتە چییە ؟
یونا : سبەی ڕۆژی لەدایک بوونی هیونجینە. من دەمەوێت سوپڕایزێک بۆی بکەم بەو پێیەی ئێوە هاوڕێی ئەون
یێجی : ئای بەڕاستی هیوای تەمەن درێژی بۆ دەخوازم. بێگومان ئێمە یارمەتیتان دەدەین. ئایا بە لینۆوت وتووە ؟
یونا : زۆر سوپاس , نا، پێم وایە ئەوە باشترە ئەگەر تۆ پێی بڵێیت نەک من
یێجی : بێگومان منیش دەیکەم. زۆر خۆشحاڵ بووم کە پێت وتم
YOU ARE READING
بەڵام من درۆزن نەبووم ✔️
Actionکوڕێک لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە دەبێتە قۆربانی کێشەیەکی زۆر گەورە کاتێک بەردەوام هەوڵ دەدات ڕاستییەکان بڵێت کەس بڕوای پێناکات