Part 56 / the end

28 4 13
                                    

Part 56

چیرۆکەکەمان بۆ هەمیشە بەردەوام نابێت، ڕۆژێک کۆتایی دێت وەک چۆن دوای هەموو ڕۆژێکی ڕووناک شەوێکی تاریک دێت

هەمووان سەرقاڵی دیزاینکردنی کۆشکەکە بوون، بەتایبەتی ڕەنگی شین کە لە هەموو شوێنێکی کۆشکەکەدا دەبینرا . چەندین شیرینی جیاواز دروستکرا و لەسەر مێزەکە دانرا

بەڕێز هوانگ و خاتوو هوانگ لە دەروازەی کۆشکەکە پێشوازییان لە میوانەکان کرد

خاتوو هوانگ : کچەکەم یونا دێت وایە ؟

بەڕێز هوانگ : باوەڕ ناکەم ئەو.....

کاتێک کچەکەی بینی بە پێکەنینەوە بەرەو ڕوویان دێت، وازی لە قسەکردن هێنا

خاتوو هوانگ : یونا !

یونا : سڵاو دایک سڵاو باوکە ( بە هێمنی و بە پێکەنینەوە وتی ) .

یێجی : سڵاو بەڕێز هوانگ .... سڵاو خاتوو هوانگ

بەڕێز هوانگ : هەردووکتان بەخێرهاتن. تکایە وەرنە ژوورەوە ( کەمێک شۆک بوو وتی و پاشان زەردەخەنەی کرد )

چوونە ژوورەوە و هەمووان لە هۆڵی کۆشکەکەدا چاوەڕێی ئەوە بوون نی-کی و هاوسەرەکەی و کوڕەکەی بێنە خوارەوە .
پاشان هەستیان بە دەنگی پێڵاوەکان کرد، کە ئاماژەی بەوە دەکرد کە دێنە خوارەوە , هەمووان بە چەپڵە پێشوازییان لێکردن .

جل و بەرگی هەر سێ کەسەکە پێکهاتبوو لە شین ئاسمان , باندێکی بچووکی سوور لەسەر سەری ئیونچای بوو . پاشان نی-کی یەکسەر زەردەخەنەی کرد کاتێک یونا بینی

پاشان بەرەو شوێنی مەبەستیان ڕۆیشتن و ئیونچای چووە لای یونا

ئیونچای : زۆر دڵخۆش بووم کە هاتیت

یونا : زۆر سوپاس و هیوای تەمەن درێژی بۆ کوڕەکەت دەخوازم

ئیونچای : سوپاس , وە تۆ یێجییت، ڕاستە ؟

یێجی : بەڵێ ( زەردەخەنەی کرد ) .

ئیونچای : زۆر بەخێرهاتیت. زۆر دڵخۆشم بە بینینی تۆ لێرە

یێجی : زۆر سوپاس و هیوای ژیانێکی خۆش بۆ کوڕەکەت دەخوازم

ئیونچای : زۆر سوپاس ( بە زەردەخەنەوە ) .



دوای ماوەیەک دوو خزمەتکار پێکەوە کێکێکی گەورەی شینیان هێنا و لەسەر مێزەکە دایاننا , پاشان هەمووان کەمێک لە مێزەکە نزیکتر بوون و نی-کی چووە نزیک کێکەکە

نی-کی : زۆر سوپاس بۆ هەمووتان کە لێرە ئەم خۆشییەتان لەگەڵ ئێمەدا بەشتان کرد , ئێمە ئێستا پێکەوە ئەم کێکە دەخۆین و ناوی کوڕەکەم هەڵدەبژێرم

ئیونچای کوڕەکەی بە نی-کی دا پاشان ئیونچای و نیکی کێکەکەیان پێکەوە بڕی و هەمووان چەپڵەیان لێدا

بەڵام من درۆزن نەبووم  ✔️Where stories live. Discover now