Part 41

11 4 3
                                    

Part 41

هەموو شتێکی تەواو کرد و فرمێسکەکانی سڕییەوە. لە مۆبایلەکەی نزیک بووەوە و بۆ دواجار زەردەخەنەی کرد و ڤیدیۆکەی ڕاگرت

دوای چەند خولەکێک تەلەفۆنی بۆ دایکی کرد

لینۆ : سڵاو دایکە

خاتوو لی : سڵاو چۆنیت کوڕەکەم ؟

لینۆ : من باشم , دایکە ئەمڕۆ یان سبەی شتێک لە منەوە دەنێردرێتەوە بۆ ئەوێ. تکایە بە هیچ شێوەیەک مەیکەرەوە وە تۆش دواتر لە کاتێکی گونجاودا بە هیونجین دەدەیت

خاتوو لی : بۆچی خۆت پێی نایدەیت ؟

لینۆ : تکایە دایە

خاتوو لی : باشە باشە خەمی ئەوە مەخۆ

لینۆ : دایکە ؟

خاتوو لی : بەڵێ

دوای ماوەیەک لە بێدەنگی قوڕگی پاک کردەوە و قسەی کرد

لینۆ : زۆر خۆشم دەوێی ( یەکسەر فرمێسک لە چاوەکانیدا ڕژا ) .

خاتوو لی : منیش کوڕە جوانەکەم

لینۆ : ئێستا ماڵئاوایی دەکەم

خاتوو لی : ماڵئاوا


لەناو سەریدا هەستی بە ئازارێکی زۆر دەکرد وەک ئەوەی بارگرانی دونیا هەمووی لەسەر سەری بێت

دەستەکانی خستە سەر سەری و هەستی دەکرد چیتر ناتوانێت بجوڵێت. بە لاوازی گەیشتە قەنەفەکە تا ماوەیەک دابنیشێت

هەستی بە خەواڵوویی کرد چاوەکانی بەبێ ئیرادە دادەخران بەڵام نەیدەویست بخەوێت

لینۆ : تکایە خوایە گیان ئێستا با نەمرم تا دواجار ماڵئاوایی لە هیونجین بکەم ( چاوەکانی بە فرمێسکەوە داخست ) .






لە ژوورەکەی خۆیدا زۆر بە سەختی بیرکاری دەخوێند. زۆر لە بیرکاری دەترسا چونکە زۆر قورس بوو
دوای ٣ کاتژمێر دەستی کرد بە پشوویەکی زۆر درێژ پاشان جارێکی تر پەرتووکەکەی دەرهێنا و دەستی کرد بە نووسین

هیونجین دەنووسێت.....
من ئەمڕۆ ئەوەندە بە سەختی خوێندوومەتەوە پێم وایە خەریکە دەگەم بە خەونەکەم , بەڕاستی مرۆڤەکان چێژ لە خۆشیەکان نابینن مەگەر ماندوو نەبن , وە باشترە کەسێک لەگەڵت هەبێت بۆ ئەوەی پشتگیریت بکات لەو هەوڵەدا. نازانم بەبێ لینۆ دەمتوانی بگەمە ئەم ئاستە ؟ بەڕاستی کەسێکی بێهاوتایە. لە هەموو شتێکدا یارمەتیم داوە. نازانم چۆن سوپاسی بکەم , تکایە با ئەو ڕۆژە زوو بێت کە دەبینە دکتۆر , من و ئەو دەبێت لە یەک نەخۆشخانە کار بکەین هەموو شتێک پێکەوە دەکەین باشە باشە با ئەمڕۆ زۆر نەنووسم. زۆر ماندوو بووم






چاوەکانی کردەوە و بینی سەعات ٨:١٥ی شەو بووە دواکەوتووە بۆ خوێندن. یەکسەر هەستا و چووە سەر مێزەکەی , کاتێک هەوڵیدا سەرنجی لەسەر وانەکە بێت، قەڵەمەکە جارێکی تر لە دەستی کەوتە خوارەوە بە هیچ شێوەیەک نەیدەتوانی بخوێنێتەوە کاتێک سەیری کتێبەکەی کرد هەستی بە بێهێزی کرد

بەڵام من درۆزن نەبووم  ✔️Where stories live. Discover now