Part 51

9 4 1
                                    

Part 51

هیونجین : ئەم دونیایە لە تاوانبارێکی وەک تۆ ڕزگار دەکەم، دەتکوژم ( چەکەکەی خستە سەر سەری )

جیۆن سونگ : هاهاها پێت وایە ئەوەندە بوێریت کە چەکەکە بتەقێنیت ؟ تۆ ناتوانی کەس بکوژیت

هیونجین : بۆچی نا ؟ کاتێک ڕۆحی فریشتەیەکت برد بۆ ناتوانم ڕۆحی شەیتانێک ببەم ؟( بە دەستەکەی تر کە هیچ چەکێکی تێدا نەبوو فرمێسکەکانی سڕییەوە )

چەکەکەی ئامادە کرد بۆ تەقەکردن و جیۆن تووشی شۆک بوو کاتێک بینی چەکەکەی ئامادە کرد بۆ ئەوەی تەقەی لێبکات بەڵام لەناکاو کەسێک شتێکی زۆر بەهێزی لە پشتی سەری دا کە وای لێکرد بکەوێتە سەر زەوی

ووسان : چۆن دەتوانیت چەکەکە بەرز بکەیتەوە بۆ گەورەکەمان ؟

ووسان زۆر بە توندی بنی چەکەکەی لە پشتی سەری هیونجین دا

کاتێک هیونجین کەوتە سەر زەوی دەستی کرد بە لێدانی بەڵام بینی فەرشەکەی لەوێ هێواش هێواش سوور بووەوە

هیونجین هیچ هێزێکی نەمابوو بەهۆی لێدانی بەهێزەوە هێواش هێواش دەستی لە پشتی سەری دا و دەستی بە خوێن سوورببوو

جیۆن سونگ : وازی لێبێنە ووسان !

ووسان : بۆچی بوەستم ها ؟ خەریک بوو بتکوژێت !

جیۆن سونگ : هەر ئێستا هیونجین ببە بۆ ژووری بەفرگر ( بە تووڕەییەوە سەیری هیونجینی کرد و دواتر بە ووسانی وت ) .

ووسان : چی ؟ ژووری بەفرگر ؟! بۆچی بیبەم بۆ ئەوێ ؟

جیۆن سونگ : بۆ ئەوەی ئەو گەمژەیە حەقی خۆی وەربگرێت

ووسان یەکسەر تێگەیشت کە مەبەستی جیۆن چییە چونکە دەیزانی ئەوە مانای چییە

ووسان : هەر ئێستا دەیبەم بەڕێزم ( زەردەخەنەی کرد )





حەوت ئۆتۆمبێلی پۆلیس کە لە پێنج تیمی پۆلیس پێکهاتبوون لە ڕێگادا بوون و بە خێرایی لێخوڕین

سیونگمین : چەند کات دەخایەنێت تا دەگەیتە ئەوێ ؟

پۆلیس : پێم وایە نزیکەی کاتژمێرێک ماوە

سێونگمین : ئای خوایە گیان ! دەبێت خێراتر بڕۆین. ئەو دڕندانە شتێک لە هیونجین دەکەن

پۆلیس : ئەوە هەمووی خێرایەکەیە و ناتوانین خێراتر بچین !

سیونگمین : پەیوەندیت بە ئەمبولانسەوە کردووە ؟

پۆلیس : بەڵێ، ئەوان لە ڕێگادان بۆ ئێرە




هەمووان لە ترسێکی زۆردا بوون. فرمێسک چاوی هەمووانی تەڕ دەکرد ، جگە لە دەنگی گریان و خێرایی ئۆتۆمبێلەکە هیچ دەنگێک نەبوو

یێجی : تکایە باوکە خێراتر بڕۆ. شتێک لە هیونجینەکەم دەکەن ( بە فرمێسکەوە ) .

باوکی یێجی : باشە باشە کچم ئارام بە !

بەڵام من درۆزن نەبووم  ✔️Where stories live. Discover now