Part 47
بەیانی بوو و کچەکە بە کەمێک ترسەوە هاتە هۆڵەکە، دەستی چەپی لە پشتیەوە شاردەوە و هاتە لای دایک و باوکی
دایکی یێجی : بەیانیت باش کچەکەم
باوکی یێجی: بەیانیت باش یێجی
یێجی وەک پەیکەرێک وەستابوو , سەری لێ شێوا، تەنانەت نەیتوانی بڵێت "بەیانیتان باش"
دایکی یێجی: ئایا هەموو شتێک باشە ؟ بۆچی بەم شێوەیە دەلەرزی ؟
یێجی هەناسەی توندی هەڵمژی و پاشان هێواش هێواش دەستی چەپی هێنایە پێشەوە، دایک و باوکی تووشی شۆک بوون کاتێک ئەڵقەی پەنجەی بینی
باوکی یێجی : ئەم چییە ، یێجی ؟ ( یەکسەر هەستایە سەر پێ ) .
یێجی : دوێنێ شەو ..... کوڕێک داوای لێکردم .... م...من شووی پێ بکەم و .... ڕازی بووم !
دایکی یێجی : چی ! چۆن بەبێ ڕەزامەندی ئێمە ڕازی بوویت ؟
یێجی : دایە ئەو کوڕێکی زۆر باشە !
باوکی یێجی : ناوی چییە کچەکەم ؟
یێجی : هیونجین !
باوکی یێجی : بەڕاستی پێت وایە کەسێکی گونجاوە بۆت ؟
یێجی : بێگومان ! ئااە ... مەبەستم بەڵێ
دایکی یێجی : بەڵام تۆ هەر منداڵی بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بکەیت !
یێجی : دایکە ئەو کوڕە ئێستا تەنها من و خوشکەکەی هەیە. ئەو باشترین هاوڕێی لینۆ بوو. کاتێک لینۆ مرد، زۆر ترسا منیش لەدەست بدات
تێگەیشتن چارەسەری زۆرێک لە کێشەکانە. بێگومان دایک و باوکی یێجی لە یێجی و هیونجین تێگەیشتن و ڕێگەیان بە هیونجین دا شەوێکی تر بێتە ماڵەکەیان بۆ ئەوەی باشتر یەکتر بناسن و ئەوان قبوڵیان کرد کە هیونجین و خێزانەکەی بێنە داواکاری یێجی
ژیان بەم شێوەیە. ڕۆژێک ئازار دەچێژیت و ڕۆژێک دڵخۆش دەبیت ئەگەر دڵخۆشیەکەت زۆر کەمیش بێت
دوای ئەوەی هیونجین تەلەفۆنی بۆ دایک و باوکی کرد، یەکسەر گەڕانەوە بۆ سیئۆل و ئێستا لە چێشتخانەیەکدان
خاتوو لی : باوەڕم وابوو شتێک لە نێوان تۆ و یێجیدا هەیە. بەڕاستی دڵخۆش بووم کە دوو منداڵەکەم بۆ هەمیشە پێکەوە دەبن
هیونجین : سوپاس دایکە
بەڕێز لی : کەواتە ئەگەر ئەمشەو بچینە ماڵەکەیان دەبێت گوڵ و شیرینیش بکڕین
هیونجین : بۆچی ئەوە بکەین ؟
بەڕێز لی : کوڕە گەمژەکەم، ئێمە دەچینە داوای کچێک ! ئایا نابێت ئەم شتانە لەگەڵ خۆمان ببەین ؟
هیونجین : ئۆۆ ! باشە !
خاتوولی : باشە کەی نمرەکانت بڵاو دەکرێنەوە ؟ دەتوانی بچیتە ناو ئەزموونە نیشتمانییەکان ؟
YOU ARE READING
بەڵام من درۆزن نەبووم ✔️
Actionکوڕێک لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە دەبێتە قۆربانی کێشەیەکی زۆر گەورە کاتێک بەردەوام هەوڵ دەدات ڕاستییەکان بڵێت کەس بڕوای پێناکات