لە جیهانێکدا کە تەنانەت یادەوەرییەکانیـش درۆ دەکەن متمانە دەبێتە مەترسیدارترین یاری.
هەمیشە دەبێت ئاگاداربیت کە کێ نزیکت دەبێتەوە، کێ لە تەنیشتەوە دەڕوات وە باوەڕ بەکێ دەکەیت چونکە لەپشت هەر
زەردەخەنەیەک لەوانەیە کەسێک ئەو ڕاستیە بشارێتەوە کە تۆ بەدوایدا دەگەڕێیت
شاری سیئۆل ، کۆریای باشور
14 ی تشرینی دووەمی 2016
~~~~~~~~~~~~~
بەیانـیەکی ڕۆژی پێنجـشەمە بوو لە ناوەڕاستی وەرزی زستان
ئاسمان بە ڕەنگی خۆڵەمێشی داپۆشرابوو و باران شەقامەکانـی تەڕدەکرد
بارانەکە وایکرد کە شنەبایەکی سارد بەناو شەقامەکەدا هەڵبکات و وا لە خەڵکی بکات کە بیانەوێت توندتر چەترەکانـیان بگرن و خێراتر بەکارەکانـیان ڕابگەن
بەڵام پاڕک ئێما گرینگـی بە کەش و هەوا نەدەدا
ئەو هەرچەندە درەنگ کەوتبوو بۆ سەر کار بەڵام هێشتاش بەڕێکەوت بەرەو قاوەخانە دڵخوازەکـەی
قاوەخانەیەکی بچوک کە لە پشتی فەرمانگەیەکی پۆستە بوو
و بە ڕەنگێکی قاوەیی داپۆشرابوو
ئێما دەرگای قاوەخانەکەی کردەوە و بەپەلە ڕۆیشتە ژوورەوە
و قاوەیەکی داوا کرد
کچێکی سەنج ڕاکێش بوو ڕووخسارێکی سپی و پێستێکی درەوشاوە و جەستەیەکی باریک ، باڵای لە نێوان 170-175 سانتیمەتر بوو بلوسێکی سپی خوری و پانتۆڵێکی قاوەی لەبەردابوو لەگەڵ قژە بەردراوە قاوەییەکەی زۆرجوان ڕێک کەوتبوو وە چاکەتێکی ڕەشی لەبەر کردبوو بۆ ئەوەی خۆی لە سەرما بپارێزێت
" خاتوون قاوەکەت "
کارمەندەکە ئاگاداری کردەوە کە قاوەکەی ئامادە بووە
" زۆر سپاس"
کچەکە بەبوونی زەردەخەنەیەکی کەم لەسەر ڕووخساری سوپاسی کرد و پارەکەی داپێی
هاتە دەرەوە لە قاوەخانەکە سەیری موبایلەکەی کرد تاوەکو بزانێت کاتژمێر چەندە
کاتژمێر 7:44 بوو
ئەودەبێت پێش کاتژمێر هەشت لە شوێنی کارەکەی ئامادە بێت
بۆ ئەوەی لەکاتی خۆی بگاتە شوێنی کارەکەی بەڕێکەوت
هەر هەنگاوێک ڕۆیشت کەسێک خۆی پیا کێشا
"ئاە ببورە"
هەردووکیان لە لەیەک کاتدا وتیان
کوڕێک بوو
کچەکە زیاتری نەوت و ڕۆیشت بەڵام کوڕەکە هێشتا لەجێی خۆی وەستابوو بۆ ماوەی چەند خولەکێک هەر سەیری ئەو ئاڕاستەیەی دەکرد کە کچەکە پێیدا ڕۆیشت
"جوان بوو "
لەژێرلێوەوە وتی
کچەکە گەیشتە شوێنی کارەکەی خێرا بەرەو ژورەکەی چوو
کە دەرگاکەی کردەوە بینی کەسی لێ نییە
زەردەخەنەیەکی سەرکەوتنی کرد و چووە ژوورەوە و چاکەتەکەی هەڵواسی و جانتاکەی خستە ناو لۆکەرەکەی و قاوەکەی لەسەر مێزەکە داناو دانیشت
YOU ARE READING
ڕۆژی هەینی
Mystery / Thrillerئەوان بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی هەینی چاویان بەیەک کەوت... ڕۆژی هەینی باس لە چیرۆکی کچێکی لێکۆڵەر دەکات کە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی دەوڵەمەند و ناسراو دەکات نەک لەبەر ویستی خۆی بەڵکو لەبەر خواستی خێزانەکەی. لە ماوەی پەیوەندییەکەیاندا هیچ کامێکیان ئاگادا...
