بەختی من
سەیریم کرد کە یەک کورسی بەتاڵ هەیە بەڵام کوڕێک لەسەر مێزەکەیە و خەرێکی سەیرکردنی موبایلە بەدیار قاوە خواردنەوەکەیچوومە نزیکییەوە و وتم
" ....بەڕێز ئەگەر لاریت نەبێت ئایە دەت..."
بەرلەوەی قسەکەم تەواو کەم سەری هەڵبڕی و سەیری کردمباشە بۆچی من لەم شوێنە هەر ئەوم تووش دەبێت
"کیم تایهیۆنگ ؟! " سەرەتا کەمێک سەرسامی بە ڕووخسارییەوە دیار بوو
بەڵام ئاسای بۆیەوەو دەستی کرد بە قسەکردن
"بەڵێ ، ئۆه خاتوو ئێما بەڵێ فەرموو کیشەم نییە دانیشە""زۆر سپاس "
منیش قاوەکەو لەفەکەم داناو دانیشتمبۆساتێک سەرنجم کەوتە سەر ڕووخساری تایهیۆنگ کاتێک خەریکی خوێندنەوەی شتێک بوو لە موبایلەکەی
بەڕاستی ڕووخسارێکی نایابی هەیە
من لەو جۆرە کچانە نیم بە هەموو کوڕێک سەرسامبم بەڵام بەڕاستی تایهیۆنگ کەسێکی جوان و سەرنجڕاکێشەوابزانم تێبینی کرد خۆم ڕێک کردەوەو وتم
"ئا ببورە مەبەستم نەبوو بێزارت بکەم"تایهیۆنگ پێکەنینێکی کەمی کرد ،
بەچی پێئەکەنی گەمژە
و وتی
"نا نا ئاساییە"لەپڕ دەستی کرد بە قسەو سەرنجی هەر لەسەر موبایلەکەی بوو
"لە چەند خاتوونێکی ئێرە پرسیار کرد وپێیان وتم کەوا تۆ زۆربەی کاتەکان لێرەیت وە جگە لەوەی ڕۆژانی تر دێیت هەموو بەیانییەکی ڕۆژی هەینی ش دێیت بۆیە دوێنێ چاوەڕێم کرد بتبینم بەڵام...."چی...چۆن ئەوەی زانیوە
ئینجا
بۆچی چاوەڕێی من دەکات؟
کەمێک پێکەنیم و وەڵامم دایەوە
"ببورە بۆ چاوەڕوانیت کارم هەبوو ...دەکرێت بزانم بۆچی دەتویست بمبینی؟"دواتر
موبایلەکەی لابرد و هەردو دەستی خستە ژێر چەناگەی و لەمنی دەڕوانی
"ئەوە لەبیر بکە با ئەمڕۆ کەمێک ئەم خاتوونە جوانە یەکتر بناسین "سوێن دەخۆم ئەگەر بەمشێوەیە قەرەباڵخ نەبوایە
شتانێکم پێدەوت
بەڵام ...لەخۆمەوە ڕازی بووم
لەفەکەم خستە دەممەوە و وتم
"باشە""تۆ چەند ساڵیت تایهیۆنگ؟!"
پرسیم"من 30 ساڵ "
تایهیۆنگ بە پێکەنینەوە وەڵامی دایەوەئەو زۆر گەنجتر دەرەکەوێت لە تەمەنی خۆی بەڵام هەر جوانە
سەرم بە بەڵێ جوڵاند"ئەی تۆ ؟"
پرسیاری کردلەفەکەم قوتداو وتم
"ئێ من 25 ساڵم"
YOU ARE READING
ڕۆژی هەینی
Mystery / Thrillerبۆ یەکەمجار لە ڕۆژی هەینیدا چاویان بەیەک کەوت .. باس لە کچێکی ليکۆڵەر دەکات کە هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی دەوڵەمەند و بەناوبانگ دەکات بەبێ ویستی خۆی لە ماوەی پەیوەندییەکەیاندا هیچ کامێکیان بە پیشە نهێنییەکەی ئەوی تریان نازانن هەتاوەکو... کچەکە دۆسییە...