ڕۆژی هەینی
کاتژمێر 7 ی بەیانییە
ئێما چەند خولەکێک دەبێت کە لەخەو هەستاوە
لەگەرماو بوو بەڵام هاتە دەرەوە کاتێک گوێی لە باوکی بوو بانگی کرد
ڕووخساری خەواڵوو دیار بوو
بە پلیکانەکاندا ڕۆیشتە نهۆمی خوارەوە
دایکی لە چێشتخانە بوو ، کاتێک نەیتوانی باوکی بدۆزێتەوە ڕۆیشت بەرەو چێشتخانەو پرسیاری لە دایکی کرد
"دایکە باوکم بانگی کردم ناتوانم بیدۆزمەوە لەکوێیە؟!"
خاتوو پاڕک بە زەردەخەنەوە وەڵامی دایەوە کاتێک لەگەڵ خزمەتکارەکاندا خەریکی ئامادەکردنی خوانی بەیانی بوو
"لەوانەیە لە ئۆفیسەکەی بێت شیرینەکەم بڕۆ بۆ ئەوێ"
ئێما سپاسی کردوو بەرەو ئۆفیسەکەی باوکی ڕۆیشت
کاتێک دەرگاکەی کردەوە باوکی بە زەردەخەنەوە وەڵامی دایەوە
"گیانەکەم وەرە لە کۆمپانیاوە ئەمەیان بۆتۆ ناردووە ، تازەترین دیزاینە بۆیە پێشنیار دەکەم کە ئەمڕۆ لەبەری بکەیت "
"سپاس بەدڵنیایەوە"
ئێما ڕۆیشت بەرەو لای بۆکسەکەو هەڵی گرت
وە ڕۆیشتەوە ژوورەکەی خۆی تاوەکو خۆی ئامادە بکات و پەیوەندی بە تایهیۆنگ بکات
تەواوبوو لە خۆ ئامادەکردن
قژە ڕەشەکەی بەسەرشانەکانیدا بەردایەوە و هیچ شتێکی بۆ ڕووخساری بەکار نەهێنا جگە کە شێدارکەرەوە
دیزاینەکەی بەدڵبوو وە لەڕووی ئاسودەییەوە تەواو ئاسودەبوو چونکە
ئەمڕۆ سەرقاڵە و جلێکی بێزارکەر نییە
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
بەرلەوەی هەرشتێکی دیکە بکات لاپتۆپەکەی و هەندێک شتی دیکەی تر کە پەیوەندی بە بنکەوە هەبوون
کردیە ناو جانتایەکی مامناوەند
وە دواتر موبایلەکەی لەبارگاوی کردەوە و ڕۆیش بەرەو لای پەنجەرە گەورەکەی ژوورەکەی دانیشت و پەیوەندی بە تایهیۆنگ کرد
ئێما
"بەیانی باش تای"
تایهیۆنگ
"بەیانی تۆش باش ئازیزەکەم چۆنیت؟"
ئێما
"همم باشم ئەی تۆ؟"
تایهیۆنگ
"منیش باشم ئایە ئەمڕۆ کەی کاتت دەبێت بێم بۆ لات و بەیەکەوە بڕۆین؟!"
YOU ARE READING
ڕۆژی هەینی
Mystery / Thrillerئەوان بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی هەینی چاویان بەیەک کەوت... ڕۆژی هەینی باس لە چیرۆکی کچێکی لێکۆڵەر دەکات کە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی دەوڵەمەند و ناسراو دەکات نەک لەبەر ویستی خۆی بەڵکو لەبەر خواستی خێزانەکەی. لە ماوەی پەیوەندییەکەیاندا هیچ کامێکیان ئاگادا...
