Chapter 16 ♡

964 136 113
                                    




تایهیۆنگ لەلای ئێما دانیشتبوو و دەستەکانی گرتبوو

ئێما بەرە بەرە چاوەکانی دەکردەوە
ڕووناکییەکی سپی لەسەر چاوەکانی بوو وە ئەمەش بێزاری دەکرد
کاتێک بەتەواوی چاوی کردەوە سەیری دەورووبەری کرد بۆی دەرکەوت کەوا لە نەخۆشخانەیە بەڵام...
دەستی کرد بە هاوارکردن کاتێک تایهیۆنگ ی بینی لە تەنیشتییەوە دەستی گرتبوو

تایهیۆنگ بەهۆی هاوارەکەی ئێما ڕاپەڕی کە خەوی لێکەوتبوو
"ئێما چیبووە باشی؟!"
تایهیۆنگ بەسەرلێشێواویەوە پرسی و ترسا بوو

"تۆ چی دەکەیت لێرە ؟! کێ ڕێگەی پێدایت کەوا بەم شێوەیە دەستم بگریت "
ئێما هەرچەند ئازارەکەی تازە بوویەوە بەڵام دەستی لە دەستی تایهیۆنگ دەرهێنا و لەسەر جێگاکەی هەستایەوە

تایهیۆنگ دەیویست لێی نزیک بێتەوەو ئارامی بکاتەوە
جین بەخێرای هاتە ژوورەوە

ئێما بەخێرای بەرەو ڕووی جین ڕۆیشت و خۆی لەپشتی شاردەوە
"تۆ لەکوێ بویت ؟"
پرسیاری لە جین دەکرد بە چاوە پر فرمێسکەکانییەوە

ئێما ترسابوو.... هەستی دەکرد شتێکی خراپ ڕوویدابێت .... بەڵام هیچ شتێک ڕووینەدا بوو
بەڵام هێشتا دەترسا

جین سەیری تایهیۆنگ ی کرد
دواتر باوەشی بە ئێمادا کرد
"گیانەکەم ئەوەتا لێرەم مەترسە "

بەڵام ئێما نەیتوانی فرمێسکەکانی بوەستێنێت دەستی کرد بە گریان لە باوەشی جیندا
"جین دەترسم "

جین هیچی نەوت تەنها دەستی بە سەری ئێمادا دەهێنا
لەوکاتەدا ئیمێڵیا هاتە ژوورەوە
کاتێک ئێمای وا بینی بەخێرای چووە لای
بەڵام ئێما تەنانەت لەباوەشی جین نەهاتە دەرەوە

تایهیۆنگ تەنها وەستا بوو

دوای نیو کاتژمێر
جین لەگەڵ ئێمادا بوو وە گفتوگۆیان دەکرد
ئەویش دوای ئەوەی کە توانی ئێما ئارام بکاتەوە

دوای نیو کاتژمێر جین لەگەڵ ئێمادا بوو وە گفتوگۆیان دەکرد ئەویش دوای ئەوەی کە توانی ئێما ئارام بکاتەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

*جین و ئێما لە شوێنی نەخۆشەکە بوون وە تایهیۆنگ و ئیمێڵیا لە ژوورەکەی لای ڕاست بوون

ڕۆژی هەینیWhere stories live. Discover now