هەمووان خۆیان ئامادە کرد وە بەڕێکەوتن
کۆمپانیای جیۆن :-
Oops! Questa immagine non segue le nostre linee guida sui contenuti. Per continuare la pubblicazione, provare a rimuoverlo o caricare un altro.
جەنجاڵییەکی زۆر لەناو کۆمپانیاکەدا دروست بوو بوو
ئێما بەتەنها ڕۆیشتە ژوورەوە
ئەوانەی لەوێ بوون بە شێوازێک سەیریان دەکرد
بێگومان ئەو بە جلوبەرگێکی زۆر ئاسای هاتووە بەم شێوەیەش کەس گومانی لێناکات کە کچی کەسێکی دەوڵەمەندبێت یاخود لە کۆمپانیایەک کار بکات
بەرەو لای شوێنی پێشوازی کۆمپانیاکە ڕۆیشت
چووە بەرامبەر سکرتێرێک
"سڵاو من لە کۆمپانیای پاڕک ەوە هاتووم بەشی دیزاین دەمەوێت چاوم بە بەڕێز جۆنگکوک بکەوێت"
سکەتێرەکە کەمێک پەشۆکاو دیار بوو
تەمەنی لە نێوان 22-23 دەبوو
شێوەی هیچ لە کۆری نەدەچوو
سەری کەمێک چەماندەوەو و بەڕێزەوە وەڵامی دایەوە
"ببورە لە ئێستادا بەڕێز جۆنگکوک لێرە نییە وە ئەمڕۆ هەمووان سەرقاڵن بۆیە ناتوانم چاوپێکەوتنت لەگەڵ هیچ کەسێکدا بۆ ڕێکبخەم ، ئەگەر دەتوانیت چاوەڕێ بکەیت ئەوا دەتوانی دوای تەواوبوونی کۆبونەوەکە گفتوگۆ لەگەڵ جێگری بەڕێز جۆنگکوک بکەیت"
ئێما کەمێک بێزاردیار بوو
قژی خستە پشتی گوێیەکانی
"پێیان بڵێ کەوا پاڕک ئێما لێر....."
{ئێما}
گفتوگۆکەم تەواو نەکرد کاتێک گوێم لە ژاوە ژاوێک بوو
ئاوڕم دایەوە تاوەکو بزانم چی ڕوودەدات
بەڵام....
نەفرەت
تاکە شت کە چاوەڕوانی نەبووم
تایهیۆنگ و نامجوون دەهاتنە نێو کۆمپانیاکەوە
Oops! Questa immagine non segue le nostre linee guida sui contenuti. Per continuare la pubblicazione, provare a rimuoverlo o caricare un altro.
STAI LEGGENDO
ڕۆژی هەینی
Mistero / Thrillerئەوان بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی هەینی چاویان بەیەک کەوت... ڕۆژی هەینی باس لە چیرۆکی کچێکی لێکۆڵەر دەکات کە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی دەوڵەمەند و ناسراو دەکات نەک لەبەر ویستی خۆی بەڵکو لەبەر خواستی خێزانەکەی. لە ماوەی پەیوەندییەکەیاندا هیچ کامێکیان ئاگادا...
