دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشک جانتاکەم هەڵگرت و بەهەمان جل و بەرگی دوێنێ وە ڕۆیشتمە دەرەوەی نەخۆشخانە
دوای ئەوەی تاکسییەکم گرت بەرەو ماڵەوە گەڕامەوەلەدوای ئەو گفتوگۆیەی لەگەڵ جیندا هەمبوو سەرم سوڕماوە، ئایە بەڕاستی ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕوویداوە؟ وە دیارنەمانی من !؟ هەموو شتێک زۆر نامۆیە .... زۆر نامۆ....
دەمەوێت زیاتر بزانم دەربارەی ڕابردوو ....
هەروەها هەرچەند دەترسام لە کاردانەوەی جۆنگکوک دوای ئەوەی قۆڵیم گرت و داوام لێکرد بمێنێتەوە
بەڵام بە پێچەوانەوەو سەڕەڕای هەموو ئەوانە وەک هاوڕێیەک قسەمان کرد ئەوەش زۆر شتێکی نوێ بوو بۆمن ... هەرگیز لەگەڵ کەسێک بەوشێوەیە ڕەفتارم نەکردبوو کە تاوانبار بووبێت بەڵام وادیارە کە تازە ئەمڕۆ کردم
سەرەتا بەخۆمم دەوت ئەگەر بیبینم زۆر بەخراپی قسەی پێدەڵێم بەڵام هیچ وام نەکرد ...
تەنها هیوادارم هەمووان دووبارە ژیانێکی ئاسایی بژینبەناو باخچەکەدا ڕۆیشتم بەرەو ژوورەوە بەڵام وەستام و بە یەکێک لە پاسەوانەکانم وت کەوا بڕوات ئۆتۆمبێلەکەم لە ماڵی بەڕێز جیۆن بهێنێتەوە دوای پێدانی سویچی ئۆتۆمبێلەکەم و ناونیشانەکە پێی
کاتێک بەناو باخچەکەدا دەڕۆیت نزیک دەبیتەوە لە هۆڵەکە و لەوێوە دەرگایەک هەیە لەوێوە ڕۆیشتمە ژوورەوە ... بەرەو ژوورەکەم ڕۆیشتم و بەبێزارییەوە خۆم هەڵدایە سەر سیسەمەکە
هێشتاش هەست بە ئازار دەکەم لە پشتمدا بەڵام زۆر گرینگ نییە...
لەڕووی دەروونییەوە ئازارێکی زۆر دەچێژم وەک لە ڕووی جەستەی
ئاه ئەوە ڕاستە کەوا دەڵێن مرۆڤەکان لەدرۆ دروست بوون وە هەروەها هەمیشە ڕووخسارێکی تریان هەیە بۆ هەموو ڕەفتار وهەستە ئەرێنیانەی کە دەری دەبڕنسەڕەڕای بێزاریم هێشتاش هەستامەوە و بەرەو لای کانتۆرەکە ڕۆیشتم و جل و بەرگێکی نوێم دەرهێنا و خۆم ئامادە کرد
هێشتا کەشی سیئۆل ساردە چونکە لەمانگی دێسەمبەرداین
هەرچەندە ماوەیەک دەبێت بەفر نەباریوەلەگەڵ پێڵاوێکی پاژنە بەرزی سپی
کەمێک کێشەم هەبوو لەگەڵ قژم نەمدەزانی چی لێ بکەم بۆیە بەبێ بیرکردنەوە بەرمدایەوە بەسەر شانمدا
ŞİMDİ OKUDUĞUN
ڕۆژی هەینی
Gizem / Gerilimبۆ یەکەمجار لە ڕۆژی هەینیدا چاویان بەیەک کەوت .. باس لە کچێکی ليکۆڵەر دەکات کە هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی دەوڵەمەند و بەناوبانگ دەکات بەبێ ویستی خۆی لە ماوەی پەیوەندییەکەیاندا هیچ کامێکیان بە پیشە نهێنییەکەی ئەوی تریان نازانن هەتاوەکو... کچەکە دۆسییە...