ئێما لەڕێگابوو بەرەو ماڵەوە کە لەو کوڕانەیدا کەمێک هەستی بە ئاسوودەی دەکرد
بەهێمنی شۆفێری دەکرد تا شتێکی بیرکەوتەوە و سەیارەکەی وەستاند
بەوەش خەریک بوو ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوبدات
ئەوکوڕەی کە ئەمڕۆ لەکاتی چوون بۆ بنکە خۆی پێداکێشا تایهیۆنگ بوو
بەڵام دەستی بە شۆفێری کردەوە کاتێک وتی
«منی بیرنەهاتەوە کێشە نییە »
گەڕایەوە ماڵەوە
دایکی هات بۆلای بەڵام ئێما بەبێ وەستان قاوەکەی پیشانداو چووە ژوورەکەی و دایکی تێپەڕاند
تەنانەت سەیری ڕووخساریشی نەکرد
گەڕایەوە ژوورەکەی و لەسەر مێزەکەی دانیشت
کاتژمێر 9 ی شەو بوو
بیری لە دۆسییەکە دەکردەوە
دەیویست دەست پێبکات بەڵام بیری هاتەوە کە ئەو دۆسییەکەی لەبەر دەست نییە بۆیە پەیوەندی بە بەڕێوبەر چان کرد
چان
"سڵاو ئێما "
ئێما
"سڵاو گەورەم ببورە بۆ بێزارکردنت دەتوانیت چەند خولەکێک بدەی بە من؟"
چان
"ئاساییە ...چی هەیە؟!"
ئێما
" گەورەم دەمەوێت ئەو دۆسییەی کە دات پێم بە
ئیمەیڵێک بۆم بنێری دەمەوێت لەم شەوەوە دەست پێ بکەم "
چان
"ئایە ئەو شوێنەی کە لێی دەمێنیتەوە پارێزراوە؟! "
ئێما
"بەڵێ گەورەم وە هەر هەڵەیەک ڕوویدا بەرپسیارێتییەکەی لە ئەستۆ دەگرم"
چان
"باشە ئەوا دەینێرم ...بەهیوای بەختێکی باش "
ئێما
"زۆر سپاس گەورەم شەوت شاد"
چان
"شەوی تۆش شاد"
کاتێک بیری دەکردەوە دەنگێک لە لاپتۆپەکەیەوە هات خێرا سەرنجی گەڕانەوە سەر لاپتۆپەکەی و بینی کە
لێکۆڵەر چان دۆسییەکەی لەڕێگەی ئیمێڵەکەی بۆ ناردووە تۆزێک وەستاو هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و لەبەر خۆیەوە وتی
(مەترسە ئێما هیچ ڕوونادات تۆ باش دەبێت پێویستە ئەم کارە تەواو بکەیت )
وە ئێما بە بێدەنگی و بەتەرکیزەوە دەستی کرد بە دۆسییە تازەکەی
چووە ناو ئیمێڵەکەوەو بەوردی زانیارییەکانی دەخوێندەوە
"کەیسی تاوانی 1053
ئەم کەیسە بۆماوەی زیاتر لە 6 ساڵە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت بەبێ گەیشتن بەهیچ ئامانجێک و تاوانبارەکان بەهۆی دیارنەمانی لێکۆڵەرەکان یاخود مردنیان
بەپێی ئەو بەڵگانەی لەبەردەستدایە چەند مافیایەکی زۆرگەورەن کە چەندین گروپن و قێزەونترین کارەکان دەکەن وەک :-
بازرگانی کردن بە جەستەی مرۆڤ ، ڕفاندن ، کوشتن ، ئەشکەنجەدان ، شێواندنی جەستە ، بازرگانی ماددەی هۆشبەر ، بازرگانی چەک ...زۆری تر
KAMU SEDANG MEMBACA
ڕۆژی هەینی
Misteri / Thrillerئەوان بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی هەینی چاویان بەیەک کەوت... ڕۆژی هەینی باس لە چیرۆکی کچێکی لێکۆڵەر دەکات کە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی دەوڵەمەند و ناسراو دەکات نەک لەبەر ویستی خۆی بەڵکو لەبەر خواستی خێزانەکەی. لە ماوەی پەیوەندییەکەیاندا هیچ کامێکیان ئاگادا...
