Chapter 3 ♡

1.9K 249 22
                                    



‎" وەڵامەکەم بەڵێیە "
‎وەڵامەکەم وت
‎بەڕاستی نازانم کارێکی باشم ئەنجامداوە یاخود نا
بەڵام ئەمە پیشەی منە و ناتوانم لێی ڕابکەم

‎"کەواتە گەورەم بەیارمەتیت دەگەڕێمەوە سەر کارەتەواونەکراوەکانم"
‎سەرم وەکو ڕێزێک چەماندەوە

‎"باشە خۆت زۆر ماندوو مەکە و زوو بڕۆرەوە بۆ ئەوەی بەیانی بتوانیت بە باشی ئیش بکەیت"
‎لێکۆڵەر چان وتی و سەری خستەوە سەر کۆمپیتەرەکەی

‎چوومەوە ژوورەکەمان
ئەو دوانەی لێنەبوون لەوانەیە خەریکی ئیش بن
منیش خۆم ئامادەکرد تس ئەو دۆسییەی کە پێویست بوو بەڵگەکانیان بەرم بۆ دادگا بیانبەم

کەلوپەلەکانمم هەڵگرت و چاکەتەکەم کردە بەرم
لەسەر ستیکەرێک نووسیم "هاوڕێان من دەڕۆم خۆتان زۆر ماندوو مەکەن و پشو بدەن " و بەپەلە لەسەر مێزەکەمم داناو ڕۆیشتم



بەڕاستی هەست بە هیلاکی دەکەم 
‎بە بەرزکەرەوەکە ڕۆیشتمە پاڕکینگی ئۆتۆمبێلەکان
چوومە لای سەیارەکەو کەلوپەلەکانم کردە ناوی و خۆشم سەرکەوتم
شۆفێریم کرد بەرەو دادگا
دوێنێ ئۆتۆمبێلەکەم لە پاڕکینگی ئۆتۆمبێلەکان لەبیرکردبوو بۆیە ئەم بەیانییە ناچاربووم بەخێرای بێم و درەنگ نەکەوم
بەرە بەرە کات بەرەو خۆرئاوابوون دەڕۆیشت
کەشو هەوایەکی خۆشی هەبوو ، بەفرێکی کەم دەباری

گەیشتمە دادگای سیۆل
لەناو دادگاکەدا بەرە بەرە ڕۆییشتم تا گەیشتمە ژووری دادوەر مین
لەدەرگامداو چوومە ژوور

"سڵاو لێکۆڵەر چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟"
سکرتێرەکەی بە زەردەخەنیوکی شیرینەوە پرسی
کچێکی شیرین بوو تەمەنی لە نێوان 25-26 ساڵ دەچوو پێستێکی ئەسمەر و قژێکی ڕەشی هەبوو کە وەکو کلکی ئەسپ بەستبووی
جلی فەرمی کاری لەبەردابوو

"ئایە دادوەر مین لە ژوورەکەیەتی؟"
پرسیارم کرد

"نا ڕۆیشتۆتە دەرەوە"
بەڕێزەوە وەڵامی دایەوە لەگەڵ زەردەخەنە گەورەکەی ڕووخساری

"ئەم بەڵگانەم هێناوە ، دەبوو بەیانی بیهێنم بەڵام کارێکی گرینگترم هەیە بۆیە ئێستا هێناومە تکایە دڵنیابە کە بە پارێزراوی دەگاتە دەستی "
بەڕێزەوە چومە پێشەوە و بەڵگەکانم لەسەر مێزەکەی دانا

"بێخەمبە پارێزراو دەبێت"
لێی وەرگرتم و لای خۆیدا داینا
سەرم بۆ چەماندەوەو هاتمە دەرەوە

بەڕێکەوتم بۆلای سەیارەکەم
ئێستا لە کەسێکی زۆر سارد دەچم
بەڵێ ، هەست بە شێتبوون دەکەم لەدەست ئەم هەموو تاوانانە

ڕۆژی هەینیWhere stories live. Discover now