کاتژمێر6 ی ئێوارەبوو
گەڕامەوە ماڵەوە
ئەمڕۆ کەیت لێرە نییە بۆیە خۆم چاکەتەکەم هەڵواسی و چووم بەرەو هۆڵەکە
باوکم ؟!؟
لەهۆڵەکە دانیشتبوو لەگەڵ دایکم گفتوگۆیان دەکرد
سەیرە باوکم هەرگیز زوو نایەتەوە بۆماڵەوە
منیش چوومە لایان و لەسەر قەنەفەکە بە نیوە پاڵکەوتن دانیشتم
"گیانەکەم بەخێربێیتەوە ئایە کۆمپانیا چۆن بوو ؟!"
دایکم پرسیاری کرد
"ئێ کارێکی باش بوو خراپ نەبوو لەوانەیە بەردەوام بم "
منیش بە خەواڵوی وەڵامم دایەوە
"شانازیت پێوە دەکەم کچەکەم"
باوکم بە زەردەخەنەیەکی گەورە سەیری کردم
هیوادارم کە کێشەیەک لە گوێیەکانمدا نەبن
بەڕاست ئەوە پاڕک کیوجین بوو واه بە کچەکەی پاڕک ئێما وت
شتێکی زۆر مەحاڵ ... بەڵام ئەوە بەڕاستی دڵی زۆر خۆشکردم
"زۆر سپاس باوکە"
منیش بەزەردەخەنەیەکی گەورە وەڵامم دایەوە
کەمێکی تر بەردەوامبووین لە گفتوگۆکەمان
بەڵام بەڕاستی ماندووم بۆیە چوومە چێشتخانەکە و داوای خواردن لە خزمەتکارەکان کرد
وە دواتر چوومەوە ژوورەکەم
چوومە ژوورەوەو دەرگاکەم لەدوای خۆمەوە داخست
بەخێرای چانتاکەم لەسەر کورسییەکەم داناو خۆم فڕێدایە ناو جێگاکەم
بۆماوەی 20 خولەک بەو شێوەیە مامەوە دواتر جلەکانم گۆڕی
کە بریتی بوو لە بیجامەیەکی سپی و هۆدییەکی شینی ئاسمانی
چوومە خوارەوە و خواردنەکەم ئامادە بوو
هەر لە چێشتخانەکە دانیشتم و دەستم کرد بە نانخواردن
Oops! Questa immagine non segue le nostre linee guida sui contenuti. Per continuare la pubblicazione, provare a rimuoverlo o caricare un altro.
دوای کاتژمێرێک گەڕامەوە ژوورەکەم و پاڵکەوتم لەسەر جێگاکەم
موبایلەکەم هێناو کەمێک سەیری Netflix م کرد
Oops! Questa immagine non segue le nostre linee guida sui contenuti. Per continuare la pubblicazione, provare a rimuoverlo o caricare un altro.
STAI LEGGENDO
ڕۆژی هەینی
Mistero / Thrillerئەوان بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی هەینی چاویان بەیەک کەوت... ڕۆژی هەینی باس لە چیرۆکی کچێکی لێکۆڵەر دەکات کە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی دەوڵەمەند و ناسراو دەکات نەک لەبەر ویستی خۆی بەڵکو لەبەر خواستی خێزانەکەی. لە ماوەی پەیوەندییەکەیاندا هیچ کامێکیان ئاگادا...
