Chapter 22 ♡

841 131 222
                                    



ڕۆژی شەمە 🕊️

{تایهیۆنگ}

دەتوانم هەست بە خۆرەتاوەکەی ئەمڕۆ بکەم
سەڕەڕای ئەوە هێشتا لەناو جێگاکەمم و خۆم لە بەتانییەکەم ئاڵاندووە
چەند خولەکێک لەمەوبەر بەهۆی زەنگی موبایلەکەمەوە بەخەبەر هاتم
بەچاوێکی خەواڵوو بەتانییەکەم لەخۆم دوورخستەوە و سەیری کاتژمێرم کرد
کاتژمێر 9 ی بەیانییە
دووبارە بەتانییەکەم لەخۆم ئاڵاند تاوەکو بخەومەوە

بەڵام بیرم کەوتەوە کە ئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆش دەبێت بۆمن بۆیە پێویستە لەناوجێگاکەم هەستم
ڕۆیشتم بەرەو گەرماو دواتر جل و بەرگێکی سادەم
لەبەرکرد

بەڵام بیرم کەوتەوە کە ئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆش دەبێت بۆمن بۆیە پێویستە لەناوجێگاکەم هەستم ڕۆیشتم بەرەو گەرماو دواتر جل و بەرگێکی سادەم لەبەرکرد

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

هەرکە تەواوبووم نامجوون هاتە ژوورەوە
"هێشتا ئامادەنیت ، خێرا بڕۆ لەچێشتخانە شتێک بخۆ کەمێکی تر کوڕەکان دێن بەیەکەوە دەڕۆین "

پاڵم پێوەنا
"باشە"
و لە ژوورەکەم هاتمەدەرەوە
گوێم لە هاوارکردنی بوو بەڵام لە ئێستادا هیچ ئارەزووی شەڕکردنم لەگەڵیدا نییە

کاتێک لە پلیکانەکان ڕۆیشتمە نهۆمی خوارەوە بینیم کەوا دایکم و ئەوان زۆر شڵەژاون
تەنانەت لەمن زیاتریش بەڵام من کاردانەوەیەکی ئەوتۆم نییە ٫ نازانم ماوەیەکی زۆرە کە توشی شڵەژان نەبووم
تەنها ئەمڕۆ نامەوێت سارد دەربکەوم لەبەرامبەر ئێمادا .. لایەنیکەم

لەناو ئەو جەنجاڵییەدا ڕۆیشتمە چێشتخانە و داوام لە خاتوو یانگ کرد کە ساندویچێکم  بۆ ئامادەبکات
"تایهیۆنگ ئایە هیچ هەست بەشڵەژان ناکەیت؟"

ساندویچەکەی خستە بەردەمم همم مریشک
سەیری ڕووخساریم کرد
"تەنها کەمێک"

بەرلەوەی بڕوات دەستەکانی گرتم
"هەموو شتێک باشدەبێت"
لەبەرامبەردا تەنها زەدەخەنەیەکم پێدا
بەڵام من هێشتاش هیچ بە هەست شڵەژانێک ناکەم و کاردانەوەم ئاساییە

دواتر لەلایەن جۆنگکووکەوە نامەیەکم پێگەیشت
"ئێمە وا خەریکە ئامادە دەبین خێرابکە"

ئاهەنگەکە بڕیارە کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ دەستپێبکات
جل و بەرگەکەمم هێنا و لەگەڵ نامجوون بەڕێکەوتین

ڕۆژی هەینیWhere stories live. Discover now