کاتێک گەیشتم و لە تاکسـیەکە هاتمە دەرەوە
تێبینیم کرد جین بە نیگەرانییەوە لەبەردەم دەرگای سەرەکی لە نزیک پاسەوانەکان وەستاوە
هەمیشە لەبەردەم دەرگاکە 1-2 پاسەوانی لێیە بەڵام ئەو ڕۆژە کەسی لێ نەبوو ...
هەر کە منی بینی بەخێرای بەرەولای من هات
وام زانی دەیەوێت لە باوەشم بکات بۆیە خۆم ئامادەکرد کە باوەشی پێدا بکەم بەڵام ئەو لەبەرامبەردا کێشای بەسەرمدا
بە ئازارەوە ناڵاندم
"یااا بۆچی واتکرد ئەوە بە ئازاربوو "
بەڵام ئەو دەستیکرد بە گلەی و گازاندە
"بۆچی ئەوەندە زۆرت پێچوو ؟! زۆر نیگەرانبووم دەربارەی ئەوەی شتێکت لێ بەسەر هاتبێت
هەتاوەکو ئێستا جۆنگکوک لە نەخۆشخانەیە و چاوەڕێی تۆ دەکات "
زەردەخەنەیەکی کەمم کرد و وەڵامیم دایەوە
"بوەستە لە گلەی کردن هیچ شتێک نەبووە
موبایلـم پێ نەبوو بۆیە نەمتوانی پەیوەندیت پێوە بکەم، دەی ئێستا با بگەڕێینەوە نەخۆشخانە هەست بە ماندووبوون دەکەم "
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەستەکانی لەسەر شانـم دانا
" باشە لەلای پاسەوانەکان بوەستە بۆ هیچ شوێنێک نەڕۆیت
دەڕۆم سویچی ئۆتۆمبێلەکەم دەهێنم "
دواتر بەخێرای ڕۆیشت
لەلای پاسەوانەکان وەستام
لەناکاو یەکێکیان بە پەرۆشییەوە پرسیاری کرد
"ئایە بەڕاستی تۆ ئەو هەموو کاتە خاتوو هایۆن بوویت ؟!"
بەبێ هیچ قسەیەک سەرم بە بەڵێ جوڵاند
"جێگای خۆشحاڵییە ، ئیتر خێزانی جیۆن دڵخۆش دەبن "
Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.
Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.
VOCÊ ESTÁ LENDO
ڕۆژی هەینی
Mistério / Suspenseئەوان بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی هەینی چاویان بەیەک کەوت... ڕۆژی هەینی باس لە چیرۆکی کچێکی لێکۆڵەر دەکات کە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی دەوڵەمەند و ناسراو دەکات نەک لەبەر ویستی خۆی بەڵکو لەبەر خواستی خێزانەکەی. لە ماوەی پەیوەندییەکەیاندا هیچ کامێکیان ئاگادا...
