"تۆ چاودێریت کردووم ؟ یا بەڕێز پاڕک وا خۆت دەرمەخە کە باوکێکی باشیت "
هاوارم کردزیاتر لێم نزیکبۆیەوە بەو مەبەستەی دەستم لێ بەرز بکاتەوە
بەڵام لەناکاو.....سکرتێرەکەی باوکم بەهەناسە بڕکێوە بەبێ لەدەرگادان هاتە ژوورەوە
کچێکی گەنج بوو تەمەنی 25-26 ساڵ دەبوو باڵایەکی بەز و قژێکی درێژی بەرراوە وە جلەکانی ڕێک لە خانمی کار دەچوون
دەبێت دواتر بەتایبەت سپاسی بکەم کە نەیهێشت دەستە پیسەکانی باوکمم بەرکەوێت
باوکم وازی لە من هێناو چووە لای سکرتێرەکەی کە بە زەحمەت هەناسەی بۆ دەدرا
"کچم چی بووە بۆوات لێهاتووە؟!"
باوکم بەنیگەرانی لێی پرسی
ئەگەر باوکم نەبووایە ڕێک بڕوام دەکرد کە پیاوێکی ئاوا نەرموونیانە"گەورەم هەرئێستا خاوەنی کۆمپانیای کەی مۆدێلینگ داوای بینینی تۆی کردووە و وتی کەوا کەمێکی دیکە لێرە دەبێت"
باوکیم کەمێک شڵەژا
"باشە خێرا بڕۆ ئەوانی تر ئاگادار بکەنەوە و دەست بکەن بە ئامادەکاری بەزوترین کات "سکرتێرەکە ڕۆیشت و باوکیشم ڕۆیشتەوە شوێنی خۆی و دەستی کردەوە بە کار وەک ئەوەی من لێرە نەبم
تشش خۆ ئەو من بە یەکێک لە خێزانەکەی دانانێتبەڵام ....
کەی مۆدێلینگ ؟! ئایە ئەوە ئەو کۆمپانیایە نییە کە من لە دۆسییەکەدا دۆزیمەوە ؟!
بەخێرای موبایلەکەم لە گیرفانم دەرهێنا و سەیری ناو تێبینییەکانم کرد
بەڵێ ئەوەواتە ئەوان لەگەڵ کۆمپانیاکەی ئێمەدا هاوبەشن؟!
ڕاستە کۆمپانیاکەی ئێمە زیاتر کار لەبواری خانوو بەرەو بازرگانییە بەڵام بەشی دیزانیشمان هەیە کە لقێکی گەورەی کۆمپانیاکەمانەبەخێرای چوومە بەرامبەر باوکم
"ئایە تۆ دەتویشت کە من دەست بکەم بە کاری کۆمپانیا وایە ؟"باوکم بەبێ گرینگیدان
"بۆچی ئێستا باسی ئەمە دەکەیت؟!"هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی
"دەمەوێت ببم بە بەڕێوبەری بەشی دیزاین هەر ئێستا "باوکم بە سەرسوڕمانەوە سەیری دەکردم
"بەڵام بۆچی ئەو بەشە ؟!"بەفیزەوە سەیریم کردو قۆڵەکانمم لەیەک ئاڵاند
"ئایە پەشیمان ببمەوە؟!"باوکم هەستایە سەر پێ
"باشە باشە "بەخێرای بە سکرتێرەکەی ڕاگەیاند
باوکم هێشتا سەرسوڕماو بوو
خۆشم سەرسوڕماوم لەو بڕیارەی کە دام بەڵام پەشیمان بوونەوەم نییە
BẠN ĐANG ĐỌC
ڕۆژی هەینی
Bí ẩn / Giật gânبۆ یەکەمجار لە ڕۆژی هەینیدا چاویان بەیەک کەوت .. باس لە کچێکی ليکۆڵەر دەکات کە هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی دەوڵەمەند و بەناوبانگ دەکات بەبێ ویستی خۆی لە ماوەی پەیوەندییەکەیاندا هیچ کامێکیان بە پیشە نهێنییەکەی ئەوی تریان نازانن هەتاوەکو... کچەکە دۆسییە...