ڕۆژی دواتر ...
ئێما بەتانییەکەی بەتوندی لەخۆی ئاڵاندبوو لەبەر ئەوەی تیشکی خۆرەکە زۆر بەهێز بوو وە ئەوەش ببوە هۆی بێزارکردنی
نەیدەویست لەناو جێگاکە بێتە دەرەوە
هەستی بە ماندووێتی ئەکرد و دەیویست بخەوێتەوە بەڵام دوای چەند خولەکێک بەهۆی ئازاری گەدەی بەناچاری لە ناوجێگاکە هاتە دەرەوە
سەیری کاتژمێری سەر مێزەکەی کرد
بینی کەوا کاتژمێر 2 ی پاشنیوەڕۆ یە
Ups! Gambar ini tidak mengikuti Pedoman Konten kami. Untuk melanjutkan publikasi, hapuslah gambar ini atau unggah gambar lain.
دوای ئەوەی قژە شێواوەکەی ڕێکخست بەرەو لای دەرگاکە ڕۆیشت
دەرگاکەی کردەوە و ڕۆیشتە دەرەوەی ژوورەکە و بەرەو چێشتخانەکە بەڕێکەوت
لەوێ بینی کەوا جەیهیۆن سەرقاڵی ئامادەکردنی قاوەیە
Ups! Gambar ini tidak mengikuti Pedoman Konten kami. Untuk melanjutkan publikasi, hapuslah gambar ini atau unggah gambar lain.
بەهێمنی ڕۆیشتە لای مێزی نانخواردنەکە و دانیشت
جەیهیۆن تێبینی هاتنی ئەوی کرد
"لەکۆتایدا لەخەوە قوڵەکەت بە ئاگا هاتیتەوە ؟ فەرموو دەزانم برسیتە و ماوەیەکی زۆرە هیچ شتێکت نەخواردووە بۆیە قاپێک ڕامیۆن م بۆ ئامادەکردوویت تاوەکو بیخۆیت، ببورە ئەوە تاکە شت بوو کە لێرە دەستم کەوت "
قاپەکەی لەبەردەم ئێما دا دانا و ئەویش بەهێمنی سوپاسی کرد
ئێما دەستی کرد بە نانخواردن
لەگەڵ نانخواردندا کەوتبووە ناو بیرکردنەوەیەکی قووڵ
جەیهیۆن بە کوپە قاوەکەیەوە هات و لەبەرامبەری دانیشت
Ups! Gambar ini tidak mengikuti Pedoman Konten kami. Untuk melanjutkan publikasi, hapuslah gambar ini atau unggah gambar lain.
KAMU SEDANG MEMBACA
ڕۆژی هەینی
Misteri / Thrillerئەوان بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی هەینی چاویان بەیەک کەوت... ڕۆژی هەینی باس لە چیرۆکی کچێکی لێکۆڵەر دەکات کە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی دەوڵەمەند و ناسراو دەکات نەک لەبەر ویستی خۆی بەڵکو لەبەر خواستی خێزانەکەی. لە ماوەی پەیوەندییەکەیاندا هیچ کامێکیان ئاگادا...
