Chapter 2 ♡

2K 280 54
                                    



‎زۆربەی لێکۆڵەر و کەسە گەورەکانی بنکە لە نهۆمەکەدا کۆبووبوونەوە ئەمەش ببوە هۆی دروستبونی جەنجاڵییەکی زۆر 
‎هەمووان زۆر شڵەژاو دیار بوون
‎هەست بە باشی ناکەم
‎بەڕێوبەر چان هات بەرەو ڕوومان


‎ڕیۆنجین و یۆنجوونی پاڵنا و هاتە بەرامبەرم و هەردوو شانمی گرت
چونکە ئەو دوانە لە پێشمنەوە بوون و تەنها چەند ئینجێکمان بەین بو

‎دڵنیام شتێکی باش ڕوونایات
ترسم لێ نیشتووە
بیرم نایەت هیچ کارێکی هەڵەم کردبێت
کەواتە بۆچی لێرەن؟!

‎"ئێما ..زۆر ورد گوێ بگرە چەند لێکۆڵەرێکی ترمان لەدەستدا بەهۆی ئەو دۆسییەیەوە بۆیە پێویستە زوو دەستبەکار بیت "
‎ڕووخساری توڕەی پێوە دیار بوو
‎باشە ئەمە چییە

‎بەو پەڕی ئارامییەوەو بە ڕووخساێکی نەخوێنداوەوە وتم
‎"گەورەم تێناگەم ئایە دەتوانیت ڕوونتر قسە بکەیت؟"
‎موبایلەکەم کە هێشتا بەدەستمەوە بوو خستمە ناو چاکەتەکەم ئەویش شانی بەردام

‎تۆزێک دوورکەوتەوەو لەبری ئەوەی بڕوات دەستی گرتم و بەدوای خۆیدا ڕایکێشام و وتی
‎"خێرا با بڕۆین لە ژوورەوە قسەدەکەین وە هەر دۆسییەیەکی ترت هەیە بۆ ئەو دوانە "

‎منیش وەستام و خۆم لەدەستی دەرهێناو وتم
‎"گەورەم من سەبارەت بەم هیچ نازانم بۆیە من ناتوانم یەکسەر دەستپێبکەم !"
‎کاردانەوەیەکی ئاسایم هەبوو لەگەڵ کەمێک توڕەی

‎ترسم زۆر زیادی کرد لە ناخەوە بەڵام هیچ کاردانەوەیەکی دموچاوم نییە

‎ئەوانەی دەوروبەرمان سەیریان دەکردین
‎نەمویست زیاتر سەرنج لای ئێمە بێت
‎چان خۆی زۆر شڵەژاو و توڕە بوو

"Monsieur,pauvez-vous calmer un peu ? Tout le monde regarde."
‎"گەورەم دەتوانیت کەمێک هێمن ببیتەوە ؟ هەمووان سەیردەکەن


‎ئێمە لێرە بە زمانی فەڕەنسی قسە دەکەین
ئەوەش تەها بۆ کەسە پلە بەرزەکانی ئێرە ڕێگە پێدراوە
چونکە زۆربەی کات سیخوڕ لەناو دەزگاکەدا هەیە ،تەنها ڕێگەپێدراوە بۆ ئەو کەسانەی کە متمانە پێکراون

"چان خەریکی چیت کارێک بکە "
لێکۆڵەرێک لەدواوە هاواری کرد

"باشە ئێوە بڕۆنەوە سەر کاری خۆتان "
لێکۆڵەر چان وتی و بەرە بەرە دەڕۆیشتن

‎هەمووان چوونەوە سەر کاری خۆیان و من و لێکۆڵەر چان چووینە بەرزکەرەوەکە
‎کەسمان سەیری کەسمانمان نەدەکرد
بەڵام بۆ چەند چرکەیەک سەرنجم چووە سەری
لە ئێستادا زۆر لە کەسێکی سارد و بێهەست دەچێت
سەرنجم لابرد لەسەری و هیچ قسەیەکمان نەکرد تا چووینە ژوورەکەی

‎"ئێما وەرە دانیشەو گوێ بگرە دواتر بڕیار بدە"
‎دووبارەچان بە جدییەوە وتی

‎"باشە گەورەم"
‎لەوانەیە زۆر قورستربێت لەوەی بیری لێ دەکەمەوە

‎" زۆر ورد گوێبگرە ئێما ئەمە لە هەموو دۆسییەکان جیاوازترە کە وەرت گرتووە
‎ئەم کەیسە بۆ ماوەی ٦ ساڵە لێکۆڵینەوەی لێ دەکرێت بەڵام ناگات بە ئەنجام چوونکە لێکۆڵەرەکان یان دیارنەدەمان یان دەگوژران
‎دڵنیانین بەڵام ئەوانە گروپێکی مافیای زۆر گەورەن کە هەرچی ئیشی خراپە دەیکەن
‎هەرچی کە بە مێشکتا یەت چەندین لقیان هەیە
‎بەڵام سەرۆکەکەیان ئەسڵ و ئەساسە
‎تۆ دەبێت بە هەر شێوەیەک بێت خۆت بخزێنیتە ناویان و زۆر بەوردی کار بکەیت هەم بۆ دەست کەوتنی زانیاری هەم بۆ پاراستنی ژیانت
‎هەر ئێست وەڵامم لێت ئەوێ چوونکە کارەکانیان لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە "
‎بەڕێوبەر چان زۆر جدی بوو

‎نازانم چ وەڵامێکم هەبێت

‎من هێشتا گەنجم هێشتا زۆر شت ماوە بیکەم وە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەوانەیە لەم ئەرکەیا ژیانم لەدەست بەم بەڵام... دەتوانم ژیانی هەزران کەس ڕزگاربکەم

‎زۆر دوودڵم
‎"وەڵامەکەم.."

ڕۆژی هەینیDove le storie prendono vita. Scoprilo ora