~ دوای شەش ساڵ ~
{ هایۆن }
لە وەرزی بەهارداین ، کاتژمێر 3 ی پاش نیوەڕۆیە
نزیکەی چەند خولەکێک دەبێت کە لە کار گەڕاومەتەوە ولەبەردەم قاوەخانەکە ڕاوەستاوم چاوەڕێی تایهیۆنگ دەکەم
قاوەخانەی ڕۆژی هەینی ...
ئۆتۆمبێلەکەی تایهیۆنگ لەبەردەمم وەستا و بەزەردەخەنەوە سەرکەوتم
"سڵاو ئازیزەکەم "
ماچێکی کورتی لەسەر ڕومەتم جێهێشت
" سڵاو
ڕۆژەکەت لە کۆمپانیا چۆن بوو ؟ "
"سڵاو دایکە "
ئاوڕم دایەوە هەر کە گوێم لە دەنگی بوو
Oops! Ang larawang ito ay hindi sumusunod sa aming mga alituntunin sa nilalaman. Upang magpatuloy sa pag-publish, subukan itong alisin o mag-upload ng bago.
"مین هیۆک؟ چۆنیت گیانەکەم ئایە ئەمڕۆ قوتابخانە زوو تەواو بوو ؟!"
"بەڵێ بۆیە پەیوەندی پێوەکردم منیش ڕۆیشتم بەدوایدا
خۆت دەزانی وەک هەمیشە ماندووکەرە "
تایهیۆنگ وەڵامی دایەوە وە دەستیکرد بە شۆفێریکردن
Oops! Ang larawang ito ay hindi sumusunod sa aming mga alituntunin sa nilalaman. Upang magpatuloy sa pag-publish, subukan itong alisin o mag-upload ng bago.
تەواوی ڕێگاکە تەنها من و تایهیۆنگ گفتوگۆمان دەکرد
وە مین هیۆکـیش سەرقاڵی موبایلەکەی بوو هەتاوەکو گەڕاینەوە ماڵەوە
هەر کە ڕۆیشتینە ژوورەوە
مین هیۆک ڕۆیشتە ژوورەکەی و تایهیۆنگ ڕۆیشتە دەستشۆر
منیش بەماندوێتی لە هۆڵەکە ڕاوەستاوم و تەماشای وێنە خێزانییەکەمان دەکەم کە بە دیوارەکەوە هەڵواسراوە
لەناو بیرکردنەوەدا بووم
لەکۆتایدا بەدڵخۆشی دەژیم
هەر لە دوای تەواوکردنی کارەکانی دۆسییەی 1053 ڕۆیشتم و ناوەکەمم گۆڕی ، پاڕک ئێما بە مردوو تۆمارکرا و منیش وەکو کیم هایۆن دەستم کرد بە ژیان کردن
وە لەدوای ئەوانەوە لەگەڵ تایهیۆنگـدا گفتوگۆم کرد و ڕازی بوو بەوەی مین هیۆک وەک کوڕی خۆمان گەورە بکەین و بەڕەسمی ئەومان هەڵگرتەوە و دوای تەواوکردنی کارەکان و سوپاسکردنی ئەلێکساندرا ئەو گەڕایەوە کۆریا و لەگەڵ ئێمە ژیا
تێبینی ئەوەم کرد کە شتەکان بۆ ئەو قورسە و پێویستی بە کاتە بۆیە لەگەڵ تایهیۆنگ کاتمان پێیدا تاوەکو ڕادێت
ئێستاکە تەمەنی 16 ساڵە و کوڕێکی زیرەک و گوێڕایەڵە
وە دەربارەی ئەوانی تر ...
هەمووان بەجۆرێک خەمبار و نیگەران بوون بەتایبەت دایکم
جین و ئیمێڵیا بۆماوەیەک ڕۆیشتنە دەرەوەی وڵات وە دوای ئەوە
دایکم بۆ ماوەیەکی زۆر نەیدەهێشت من و جۆنگکوک لە ماڵەوە (ماڵی جیۆن) بڕۆینە دەرەوە چونکە دەترسا بەڵام بەپێی کات باشتر بوو
بەڵام باوکم لەو باشتر نەبوو ... ئەویش بەهەمان شێوە
هەر کە جین و ئیمێڵیا گەڕانەوە دایک و باوکم باشتر بوون
BINABASA MO ANG
ڕۆژی هەینی
Mystery / Thrillerئەوان بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی هەینی چاویان بەیەک کەوت... ڕۆژی هەینی باس لە چیرۆکی کچێکی لێکۆڵەر دەکات کە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی دەوڵەمەند و ناسراو دەکات نەک لەبەر ویستی خۆی بەڵکو لەبەر خواستی خێزانەکەی. لە ماوەی پەیوەندییەکەیاندا هیچ کامێکیان ئاگادا...
