Chapter 27 ♡

604 116 52
                                    




وە کاتێک گەیشتین....
بینیم کەوا لە سوچێکی ژوورەکەدا تایهیۆنگ سەرقاڵی دوورخستەوەی ئەو کەسە بوو کە بەردەوامبوو لە هێرشکردنە سەری و ئازاردانی

بینیم کەوا لە سوچێکی ژوورەکەدا تایهیۆنگ سەرقاڵی دوورخستەوەی ئەو کەسە بوو کە  بەردەوامبوو لە هێرشکردنە سەری و ئازاردانی

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.

"ئەوە تۆ چیدەکەیت؟"
هاوارم کرد و بەبێ بیرکردنەوە بەخێرای ڕۆیشتم بەرەولای ئەوان

"نزیک مەبەوە!! "
تایهیۆنگ هاواری کرد بەڵام زۆر درەنگ بوو من لە نزیکیان بووم و بەنیاز بووم ئەوان لە یەکتری جیابکەمەوە

بەڵام...
تایهیۆنگ جێگاکەی لەگەڵیدا ئاڵوگۆڕکرد ئەوی بە دیوارەکەوە نوساند
و بە بەهێزی پاڵی پێوە نام
دووبارە....
بەنەفرەت بێت هەمووان کێشەیان چییە لەگەڵ من بۆخاتری خوا!!!
لێوم گەست....نەمدەتوانی چاوەکانم بکەمەوە لەبەر ئازار بەڵام کاتێک گوێم لە هاواری چان بوو
"بووەستە!!"
دەنگی تەقە بەتەواوی ژوورەکەدا بڵاوبوویەوە

کوڕەکە لەسەر زەوییەکە کەوتبوو
تایهیۆنگ .. ئەوی کوشت

چان بەخێرای ڕۆیشت چەکەکەی لە تایهیۆنگ برد و ئەوی لە نزیک لاشەکە دورخستەوە

گرینگیم بە ئازارەکەم نەدا و هەستامەوە
بەهێواشی نزیک بوومەوە لێی بینیم کەوا مردووە
فیشەکەکە لە ژێر ملییەوە ڕۆیشتبوو و لەسەرییەوە هاتبووە دەرەوە
بۆخاتری خوا ...
ئەوە زۆر.. قێزەونە
شۆکێک-ی زۆر دایگرتم

چۆن ... چۆن توانی کەسێک ئاوا بە ئاسانی بکوژێت ؟
زۆر توڕەبووم بەڵام زیاتر توڕەی دەستی بەسەردا گرتم کاتێک بینیم تایهیۆنگ زەردەخەنە دەکات
زەردەخەنەیەکی بەفیز و نەخۆش...

هەستامەوە و بەرەو ڕووی ئەوان ڕۆیشتم
وابزانم چان لە کاردانەوە توڕەکەم تێگەیشت و منی لە پشتەوە گرت
دەستم کرد بە هاوارکردن
"گەمژە تۆ دەبوو ئەو بکوژێت؟؟ ئایە پێویستی دەکرد ئەوکارە بکەیت؟!"

"بوستە ئێما لەسەرخۆبە ئەوە تەنها ڕووداوێک بوو!"
چان لەکاتێکدا منی بە توندی گرتبوو هەوڵیدەدا ئارامم بکاتەوە
بەڵام من زیاتر و زیاتر هاوارم دەکرد
"وازم لێ بێنە!!"
ئەوتەنها بەبێ کاردانەوە سەیری دەکردم

ڕۆژی هەینیحيث تعيش القصص. اكتشف الآن