{ تایهیۆنگ }
ڕۆژی پێنج شەمە - کاتژمێر 6 ی ئێوارە
هەرچەندە کارەکانی کۆمپانیا ئەمڕۆ زۆر بێزارکەر بوون بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر بوو کە نەڕۆیشتبوومە سەر کار ... بەڵام هێشتاش تەواوی هەوڵی خۆمدا کە زوو تەواویان بکەم و بتوانم ئێوارە خوانێک لەگەڵ ئێما دا بخۆم ...
بۆ جاری چوارەم سەرنجی کاتژمێرەکەی دەستم دا
وا دەبێتە کاتژمێرێک کە لە ڕێستۆرانتەکە دانیشتووم و چاوەڕێی ئێما دەکەم
Rất tiếc! Hình ảnh này không tuân theo hướng dẫn nội dung. Để tiếp tục đăng tải, vui lòng xóa hoặc tải lên một hình ảnh khác.
سەرقاڵی پەیوەندی کردن بووم بە ئێماوە
چەند جارێک پەیوەندیم پێوە کرد بەڵام موبایلەکەی داخرابوو ، وام بیرکردەوە کە موبایلەکەی کوژابێتەوە یاخود بەهۆی کات بەسەر بردنەوە لەبیری کردبێت
بەڵام چەند جارێکی دیکەش هەوڵمدا هەر بێ وەڵام بوو
لە ڕاستیا کەمێک شڵەژاوم
کاتێک منی گەیاندە کۆمپانیا گوتی لەماڵەوە قسە دەکەین ... هەروەها چەند شتێکی گوماناوی گووت کاتێک پەیوەندیم پێوە کرد ... هەر بۆیەش زیاتر بەپەرۆشم دەربارەی کە ئاخۆ دوای ئەو ڕووداوانە هێشتاش دەیەوێت لەگەڵم بمێنێتەوە؟
لە دوایدا بڕیارم دا پەیوەندی بە جین ەوە بکەم
جین
"سڵاو تایهیۆنگ "
تایهیۆنگ
"سڵاو هیۆنگ چۆنیت ؟! دەپرسم کە ئاخۆ ئێما هێشتا لەگەڵ ئێوەدایە ؟! وەڵامی پەیوەندییەکانم ناداتەوە ئایە دەتوانی پێی بڵێیت کەوا ماوەیەکی زۆرە بۆ خوانی ئێوارە چاوەڕێی دەکەم ؟"
جین
"باشم سوپاس ئەی تۆ ؟ لە گەشتەکەت گەڕایتەوە ؟
ئمم تایهیۆنگ ... ئێ ... ئێما لەگەڵ ئێمەدا نییە ... یانی ... تەواوی کاتەکە لەگەڵ ئێمەدا نەبووە "
تایهیۆنگ
"بەڵێ ئەمڕۆ گەڕامەوە بەڵام مەبەستت چییە کە
تەواوی کاتەکە ئێما لەگەڵ لەگەڵ ئێمەدا نەبووە ؟! ئەی ئەو نەدەبوو لەگەڵ ...."
جین
"ئەو دەبوو بێت بۆ ماڵی ئێمە و دواتر هەرسێکمان بەیەکەوە بڕۆینە دەرەوە بەڵام جۆنگکوک پەیوەندی کرد و وتی کەوا ئێما هاتووەتە ماڵەوە و چاوەڕێی من و ئیمێڵیای کردووە بۆچەند خولەکێک بەڵام لەناکاو پەیوەندییەکی بەپەلەی بۆهاتووە و ڕۆیشتووە
وە وتوێتی کە ئەوان بڕۆن ئەو ناتوانێت بێت
هەربۆیەش من و ئیمێڵیا بەتەنها ڕۆیشتین"
BẠN ĐANG ĐỌC
ڕۆژی هەینی
Bí ẩn / Giật gânئەوان بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی هەینی چاویان بەیەک کەوت... ڕۆژی هەینی باس لە چیرۆکی کچێکی لێکۆڵەر دەکات کە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی دەوڵەمەند و ناسراو دەکات نەک لەبەر ویستی خۆی بەڵکو لەبەر خواستی خێزانەکەی. لە ماوەی پەیوەندییەکەیاندا هیچ کامێکیان ئاگادا...
