Chapter 34 ♡

235 47 25
                                        


{ئێما }

سەرم بە بەڵێ جوڵاند و هەستامەوە
ئەوانیش لەگەڵمدا هەستانەوە و چان دەستی گرتم تاوەکو نەکەوم
"ئێستا دەمەوێت ئەو ببینم ..."

گرینگیـم نەدا وهەنگاوم نا کە بڕۆم بەڵام گەڕامەوە کاتێک گوێبیستی قسەکانی چان بووم
"بۆستە ، کاتێک کە لە نەشتەرگەری هاتیتە دەرەوە بە گوێکانی خۆم گوێم لێ بوو کە پزیشکەکە گوتی دەرهێنانی گوللەکان کارێکی سەخت بوو بەڵام ئێستا تۆ هیچ شتێکت دەربارەی ئەوە نەگوت
نەتگوت کە گوللەت بەرکەوتووە ، ئایە دەتوانی ڕونکردنەوەم پێ بدەیت؟!"

سەرم سوڕما
"چۆن دەبێت ئایە کەمێک پێش ئێستا هیچ شتێکم دەربارەی ئەوە نەگووت ؟!"
سەری بە نەخێر جوڵاند

بەهەرحاڵ بە کەمێک ئازارەوە لە بەرامبەریـدا ڕاوەستام و گوتم
"ببورە هەڵەی منە ،کاتێک کە بە هەموو هێزم کێشام بە ڕووخساریدا و لە ئۆتۆمبێلەکە ڕۆیشتمە دەرەوە بۆ ناو دارستانەکە بەرلەوەی بە تەواوی دوورکەومەوە گوێم لە دەنگی چەک بوو بۆ خولەکێک وام بیرکردەوە کە ئێوە بن بەڵام کاتێک هەستم بەوە کرد کە شتێک چەقیە ناو جەستەم کاتێک ئاوڕم دایەوە بۆ دواوە لەوکاتەدا بینیم کە جەیهیۆنگ لە ئۆتۆمبێلەکە هاتبوە دەرەوە و چەکەکەی ئاراستەی من کردووە و گوللەیەکم بەرکەوتووە "
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و دووبارە بەردەوام بووم
"بەرلەوەی دەست بکەمەوە بە ڕۆیشتن دووبارە چەکەکەی بەکارهێنا
دوای ئەوە هەموو هێزم کۆکردەوە و ڕامکرد
وە دوای ئەوە دەزانیت کە چی ڕوویدا "

چان لە ناکاو زەردەخەنەیەکی گەورەی بەرامبەر کردم و لەباوەشی کردم

"گرینگ ئەوەیە تۆ ئێستا سەلامەتیت ئێستا با بڕۆین بەڵام بەر لەوەی بڕۆین بۆ لای تایهیۆنگ سەرەتا دەمەوێت چاوت بەو گومانلێکراوە بکەوێت لە ژووری لێپرسینەوە کە دەستگیرمان کردووە لە شوێنی ڕووداوەکە ، هەرچەندە کە چەندین بەڵگەمان دۆزییەوە کە دەیسەلمێنن کە ئ...

Oops! Ang larawang ito ay hindi sumusunod sa aming mga alituntunin sa nilalaman. Upang magpatuloy sa pag-publish, subukan itong alisin o mag-upload ng bago.

"گرینگ ئەوەیە تۆ ئێستا سەلامەتیت
ئێستا با بڕۆین بەڵام بەر لەوەی بڕۆین بۆ لای تایهیۆنگ سەرەتا دەمەوێت چاوت بەو گومانلێکراوە بکەوێت لە ژووری لێپرسینەوە کە دەستگیرمان کردووە لە شوێنی ڕووداوەکە ، هەرچەندە کە چەندین بەڵگەمان دۆزییەوە کە دەیسەلمێنن کە ئەو تاوانبارەکەیە بەڵام دەمەوێت دڵنیابینەوە کە ئەو کەسە بوو کە تۆی ڕفاند و برینداری کردی "
تەنها سەرم جوڵاند و لە خۆمم دورخستەوە
دواتر لەگەڵیاندا ڕۆیشتم بۆ ژووری لێکۆڵینەوە

ڕۆژی هەینیTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon