{ یادەوەری }
جیۆن هایون
~•~•~•~•~•~•~•~•~•~13ی کانونی دووەم 2007
چاوەکانم بە ئازارەوە کردەوە
بەرلەوەی لەهۆش خۆم بچم کۆتا شت کە بیرم بێت ئەوە بوو باوکم بەهۆی ئەوەی خۆی کێشا بە شتێکدا چیترنەیدەتوانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکە بکات و لەکۆتا خولەکدا توشی ڕووداوی هاتووچۆ بووین ، بەهۆی هەست کردن بە ئازارێکی زۆر لە مەچەکمدا تێبینیم کرد کەوا شوشەیەکی قەبارە گەورەی تێدا چەقیوە و بەهۆیەوە دەستم کرد بە گریان ، هەروەها لەگەڵیدا هاوارم دەکرد تاوەکو کەسێک لەم کاتە درەنگەی شەودا گوێی لێ بێت یاخود ئۆتۆمبێلەکەی ئێمە ببینێت تاوەکو بێت و یارمەتیمان بدات
هەوڵم دەدا ئەوانی دیکە بە ئاگا بهێنم بەڵام جگە لە جۆنگکوک کەوا کەمێک جوڵا هیچ یەکێک لەوانی تر کاردانەوەیان نەبوو بەو هۆیەوە زیاتر هەستم بە ترس دەکرد... دەمویست موبایلەکەی سۆکجین ببەم تاوەکو داوای یارمەتی بکەم بۆیە نزیک بوومەوە لێی بەڵام...
کەسێک ڕایکێشامە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکە ، پیاوێک بوو
نەمدەزانی کێیە بەڵام بەجل و بەرگیدا لە پاسەوان دەچوو هەروەها وادیاربوو کە لە ناوەڕاستی 30 ەکانی تەمەنیدا بێت
وامدەزانی کەوا بۆ یارمەتیدانمان هاتووە بەڵام قۆڵی بە توندی گرتم و بەدوای خۆیدا ڕایکێشام
زۆری لێکردم تاوەکو لەگەڵی بڕۆم
دەستم کرد بە هاوارکردن تاوەکو بەرم بدات بەڵام وەک ئەوە وابوو بۆ پەیکەرێک قسە بکەم
"تکایە بەرم بدە چیت لە من دەوێت ؟!"
زۆر دەترسم من تەنانەت ئەو ناناسم کەواتە بۆچی ئەمەم لەگەڵ دەکا؟ئاگاداری ئەوە بووم کەوا کووک-یش بە ئاگا هاتبوویەوە و هاواری دەکرد و دەیویست بێت ڕزگارم بکات بەڵام لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا گیر بوو بوو دەستم کرد بە گریان
کاتێک ئەو پیاوە شوشەکەی لەناو دەستم دەرهێنا بەهۆی ئازارەکەیەوە
چیتر نەمدەتوانی چاوەکانم بە کراوەی بهێڵمەوە
وە دواتر هەموو شتێک لەپێش چاوم ڕەش بوو~•~•~•~•~•~•~•~•~•~
2 ی شوبات 2007
نزیکەی مانگێک دەبێت کەوا من لە ژوورێکدا بەندکراوم ... ئەوەندەی بزانم کەوا لە خانوویەکی ناو دارستانین ، وە هەروەها لە دەرەوەی سیئۆل
دەپرسم کە ئایە ئەوانی دیکە سەلامەتن؟! زۆر نیگەرانم
بەنەفرەت بێت هیچ ڕێگایەک نییە تاوەکو دەربارەی ئەوان بزانم
کاتێک ماوەیەک لەمەوبەر چاوەکانم کردەوە خاتوونێکم بینی هەروەها لەگەڵ کوڕێک ... ئەو خاتوونە منی لێرە بەند کردووە
هەرچەندە خاتوونەکە ڕەفتاری زۆر باش نییە لەگەڵم ، لەوکاتەوەی کە لێرەم زۆر بە ڕەقی مامەڵەم لەگەڵ دەکات هەروەها هەموو ڕۆژێک بە زۆر لەدوای نانخواردن دەرمانی جۆراوجۆرم پێ دەدات
هەرچەندی ڕێگری بکەم لەکۆتایدا شکست دەهێنم
بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو کوڕە کە هەمیشە لەگەڵیدایە کەسێکی باشە کاتێک زۆر بێزار دەبم ئەو دێتە ژوورەکەوە و گفتوگۆم لەگەڵ دەکات
بەڵام....
زۆربەی کاتەکان لە لایەکی ژوورەکەم دەمێنمەوە و ڕۆژەکەم بە گریان بەسەر دەبەم ، بەردەوام لەخۆم دەپرسم کە ئاخۆ چ شتێکی هەڵەم کردبێت کردبێت تاوەکو بەم شێوەیە سزا بدرێم !؟
تێناگەم گەر ئەو ژنە پارەی دەوێت دەتوانێت لە دایکم و باوکم داوای بکات بەڵام بە پێی ئەم خانووە و پاسەوانەکانی بێت ئەوا کەسێکی دەوڵەمەندە ....کەوایە بۆچی من لێرە زیندانی دەکات؟!
ئاه چیتر ناتوانم لێرە بمێنمەوە ...من ...من زۆر بیری براکانم دەکەم
ئاخر من ڕانەهاتووم بۆ ئەم ماوە زۆرە بەبێ ئەوان بم
ئێمە خێزانێکی دڵخۆشبووین نازانم بۆچی ئەمانە ڕوویاندا
من ناتوانم چیتر لێرە بمێنمەوە .... دەبێت ڕێگایەک بدۆزمەوە
وابزانم کەوا خاتوونەکە و ئەو کوڕەی لەگەڵییەتی لەم کاتەدا لەسەر کارن و بۆیە کاتێکی باشە تاوەکو بتوانم لێرە بڕۆمە دەرەوە
هەستامەوە و ڕۆیشتمە لای دەرگاکە ... قژم خستە پشتی گوێم و بەهێمنی دەسکی دەرگاکەم گرت
نزام دەکرد کەوا قفڵ نەدرابێت .... وە کاتێک دەسکی دەرگاکەم بەهێمنی ڕاکێشا دەرگاکە .... کرایەوە
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و دەستم کرد بە ڕۆیشتم
DU LIEST GERADE
ڕۆژی هەینی
Mystery / Thrillerبۆ یەکەمجار لە ڕۆژی هەینیدا چاویان بەیەک کەوت .. باس لە کچێکی ليکۆڵەر دەکات کە هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی دەوڵەمەند و بەناوبانگ دەکات بەبێ ویستی خۆی لە ماوەی پەیوەندییەکەیاندا هیچ کامێکیان بە پیشە نهێنییەکەی ئەوی تریان نازانن هەتاوەکو... کچەکە دۆسییە...