Chapter 33 ♡

572 121 274
                                    


دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک و چوار ڕۆژ لە ڕووداوەکان

{ ئێما }

هەست دەکەم جەستەم سڕبووە وە هەروەها بۆنی دەرمان دەکەم
کەمێک جوڵام بەڵام زۆر بە ئازاربوو
هەست بە بوونی کەسێک دەکەم کە شتێک لە دەستم دەکات لەلای چەپمەوە
چاوەکانم کردەوە و سەرنجی لای چەپم دا

پەرستارێکـی ئافرەت بوو کە تەمەنی لە نێوان 24-25 ساڵ دەبوو
سەرقاڵی کانۆلاکەی سەر دەستم بوو
هەر کە منی بینی چاوەکانم کردۆتەوە بەخێرای ڕووی وەرگێڕا تاوەکو بڕوات بەڵام بەدەستی چەپم قۆڵیم گرت و لێم پرسی
"ماوەی چەند دەبێت لەهۆش خۆم نەبووم ؟!"

بە هێمنی وەڵامی دامەوە
"وابزانم هەفتەیەک و چەند ڕۆژێکە ، تکایە ئێستاش ڕێگەم بدە بڕۆم پزیشک بانگ بکەم هەتاوەکو لە تەندروستیت دڵنیا بێتەوە "

قۆڵیم بەردا و ڕۆیشت
خۆم جوڵاند و بە ئازارەوە پاڵم دایەوە
سەرنجی دەستەکانـمم دا ، هەندێک ئامێر و کانۆلا بەدەستمەوە
بۆماوەیەک لەناو بیرکردنەوەکانمدا نقووم بووم
بیرم دەکردەوە کە ئایە دوای هەموو ئەمانە دەتوانم دووبارە بژیم ؟!
ئایە دەتوانم هەمووشتێک وەک ئێما لەبیر بکەم و فڕێی بدەم
وە وەک هایۆن لە ژیان بەردەوام بم؟!
من هەموو کاتەکە لەبەرامبەر دایک و باوکم ، جۆنگکوک و سۆکجین بووم بۆچی منیان نەناسییەوە ؟!بۆچی کاتێک لە گوانجوو بووم نەهاتن ڕزگارم بکەن؟!

ئەوە چەندین جارە بەهۆی ئەو ڕقەی کە مییۆنگ بەرامبەر بە باوکم هەیەتی نزیکی مردن بوومەتەوە
بەڵام هەموو جارەکان دەرئاسایانە ڕزگارم بووە
تکایە زۆر ماندووم ... چیتر نامەوێت بژیم ...

لە بیرکردنەوەکانم هاتمە دەرەوە و سەرنجم کەوتە سەر دەرگاکە کاتێک لەناکاو پزیشکێک و پەرستارەکە هاتنە ژوورەوە وە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

لە بیرکردنەوەکانم هاتمە دەرەوە و سەرنجم کەوتە سەر دەرگاکە کاتێک لەناکاو پزیشکێک و پەرستارەکە هاتنە ژوورەوە وە ... جین و جۆنگکوکـیش لەدوای ئەوان
ئەی بۆچی تایهیۆنگـیان لەگەڵدا نییە؟

پزیشکەکە هاتە نزیکم و پشکنینی دەکرد
ئەوانی دیکەش لە پشتییەوە وەستابوون و سەیریان دەکردم
"خاتوو کیم چۆن توانیت بەم شێوەیە پاڵ بدەیتەوە تۆ نەشتەرگەرییەکی وردـت بۆ ئەنجامدراوە
ئایە لە هیچ شوێنێکی جەستەت جگە لە شوێنی برینەکانت هەست بە ئازار دەکەیت ؟! "

ڕۆژی هەینیWhere stories live. Discover now