Chapter 28 ♡

824 133 167
                                        




~~~~~~~~~~~~~~~~
"تکایە بەرم بدە چیت لەمن دەوێت!"
کچەکە بەردەوام هاواری دەکرد و دەگریا
پیاوەکەش بەبێ هەستی بەدوای خۆیدا ڕایدەکێشا
نەیدەزانی کەوا بۆچی ئەو پیاوە بەزۆر دەیەوێت لەگەڵ خۆی بیبات کە تەنانەت ناشی ناسێت

"بێدەنگ بە و بڕۆ "
پیاوەکە هاواری بەسەرداکرد ئەوەش وایکرد کچەکە زیاتر بترسێت و هاوار بکات

'هێی تۆ چیدەکەیت وازی لێ بهێنە ئاه.."
کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکە هاواریکرد
کوڕێکی هەرزەکار بوو ، وادیاربوو لەناو خێزانەکە تەنها ئەو هۆشی
هاتبویەوە
سەڕەڕای ئەوەی سەری خوێنی لێدەهات و بریندار بوو هێشتاش دەجوڵا تاوەکو بتوانێت بڕواتە دەرەوە لەو ئۆتۆمبێلە و کچەکە ڕزگاربکات

"ئوپا ... ئوپا تکایە وەرە ... من دەترسم "
کچەکە زیاتر هاواری دەکرد و دەگریا
هەرچەندە دەیزانی کەوا هاوارکردن بێسودە لە شوێنێکی چۆڵ و تاریک ونزیک ڕووبار وە هەروەها لە نیوەشەودا
بەڵام هێشتاش بەهیوای ئەوەی کەسێک گوێی لێ بێت و بێت تاوەکو یارمەتییان بدات

"بێنرخ وازی لێبهێنە "
کوڕەکە بەردەوام دەجوڵا و زیاتر خۆی بریندار دەکرد تاوەکو بتوانێت لە ئۆتۆمبێلەکە بڕواتە دەرەوە
بەڵام درەنگ کەوت
هەر دوای ئەوەی کچەکە لەهۆش خۆی چوو پیاوەکە ئەوی خستە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و شوێنەکەی بەجێهێشت

~~~~~~~~~~~~~~~

{ئێما}

تیشکی خۆرەکە بەهۆی پەردەکەوە بێزارم ناکات ئەوەش شتێکی باشە
نزیکەی نیو کاتژمێر دەبێت کەوا بەئاگا هاتووم بەڵام هێشتا لەناو جێگاکەمدا ماومەتەوە و خۆم لە بەتانییەکەم ئاڵاندووە
دووبارە هەمان خەون ...

هەستێکی سەیرم هەیە

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

هەستێکی سەیرم هەیە .... نازانم ... بۆچی ئەو خەونە دەبینم؟!
ئەو کچە کێیە کە داوای یارمەتی دەکات ؟! بۆچی ڕووخسارییان شێواوە و ناتوانم بزانم کە کێن؟! ئاه ...هەروەها هەستێکی باشم نییە دەربارەی ئەمڕۆ ، دەترسم شتێکی خراپ ڕووبدات
دواجار لەناو جێگاکەم هاتمە دەرەوە و هەستەکانمم پشتگوێ خست

ڕۆژی هەینیDonde viven las historias. Descúbrelo ahora