٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠"تکایە وازم لێبهێنە ! دایکە باوکە"
پیاوێک قۆڵی کچەکەی گرتبوو بەدوای خۆیدا ڕایدەکێشا
لەکاتێکدا قۆلی کچەکە خوێنێکی زۆری لێدەهات"بێدەنگبە ئەوان نایەن "
پیاوەکە هاواری کرد و زیاتر کچەکەی ڕادەکێشا بەدوای خۆیدا
ئەو کچە هەرزەکارە دەترسا کە تەمەنی لەنێوان 15 یاخود 16 ساڵ دەبوو، نەیدەزانی بۆچی ئەمانە ڕوودەدەن
کات نیوەشەو بوو بەتەواوی تاریکای دەستی بەسەر ناوچەکەدا گرتبوو ، نزیک ڕووبارێک بوون"تکایە بەرم بدە دەمەوێت بڕۆنە لای ئەوان پێویستیان پێمە "
پیاوەکە وەستاپارچە شوشەیەکی لەدەستی کچەکە (ناو مەچەکی) دەرهێنا بەوەش کچەکە زیاتر هاواری دەکرد
پیاوەکە هێشتاش بەردەوامبوو لە ڕاکێشانی کچەکە بەدوای خۆیدا تاوەکو نزیکی ئۆتۆمبێلەکەی ڤەڵامچەند خولەکێکی نەبرد کە کچەکە لەهۆش خۆی چوو
پیاوەکە زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد
"کارەکە ئێستا ئاسانتر بوو"
کچەکەی هەڵگرت و خستییە ناو ئۆتۆمبێلەکە٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
{ ئێما }
لەناکاو بەخەبەر هاتم
نەمدەتوانی بەهۆی خەواڵوویمەوە چاوەکانم بکەمەوە
بەڵام هەستم بەوە کرد کە تایهیۆنگ لەناو جێگەکەدا نییە
کەمێک قژم تێکدا و بینیم کە کاتژمێر 11 ی سەرلەبەیانییە
کاتێکی زۆر دەبێت کە لەناو جێگادا ماومەتەوەوە.....کۆتا شت کە بیرمە
دوێنێ شەو بەباشی تێنەپەڕی
دوای ئەوەی ئیمێڵیا دەستی لێ بەرزکردمەوە ڕۆیشتمە خوارەوە
وە لە سوچێکدا دانیشتم بەڵام وادیارە کە خەوم لێکەوتووە
همم... دەبيت ئەوبابەتە چیبێت تاوەکو ئیمێڵیا و جین سوربوون لەسەر ئەوەی من نەیزانمهەرشتێک بێت بەڵام بەڕاستی ئەوە خەونێکی ناخۆشبوو
هیچ کام لەوانەم نەدەناسی
ڕووخساری پیاوەکە شێواوبوو نەمدەتوانی بزانم کێیە
وە هەروەها ئەو کچە م هەرگیز نەبینیبوودوای ئەوەی لەگەرماوکردن تەواوبووم و ڕۆیشتمە نهۆمی خوارەوە
تێبینیم کرد کەوا تایهیۆنگ لەماڵەوە نییە بۆیە لە هۆڵەکە دانیشتم و پەیوەندیم پێوە کرد
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
![](https://img.wattpad.com/cover/281520968-288-k509468.jpg)
YOU ARE READING
ڕۆژی هەینی
Mystery / Thrillerبۆ یەکەمجار لە ڕۆژی هەینیدا چاویان بەیەک کەوت .. باس لە کچێکی ليکۆڵەر دەکات کە هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی دەوڵەمەند و بەناوبانگ دەکات بەبێ ویستی خۆی لە ماوەی پەیوەندییەکەیاندا هیچ کامێکیان بە پیشە نهێنییەکەی ئەوی تریان نازانن هەتاوەکو... کچەکە دۆسییە...