Chapter 6 ♡

1.5K 230 42
                                    


(ئێما)

لەناو ئۆتۆمبێلەکەی چاندا بووم
نەمدەزانی چی ڕوودەدات بەڵام هێشتاش پرسیارم نەکرد
بەو شەقامەدا دەڕوات کە تازە خەریکی ئاوەدان کردنەوەین و کۆمەڵێک شوێنی نیشتەجێبوونی بۆ دروست دەکەن
بەڵام بۆچی بۆ ئەوێ دەڕوات؟

کەمێک شڵەژانی پێوە دیار بوو
بەڵام لەکۆتایدا دەستی کرد بە قسە
"ئێما گوێبگرە ... چەند لێکۆڵەرێک وەکو گروپ ڕۆیشتوونەتە دەرەوە بەڵام هەموویان ڕفێنراون و لەبینایەکدا بەند کراون
بەوریاییەوە دەبێت بجوڵێنەوە"

منیش کەمێک هەستم بە شڵەژان کرد
"ئایە هیچ لەوان بە دۆسییەکەی ژمارە
1053
دەزانن؟"

چان کەمێک ڕووخساری گرژ کرد
"بێگومان نەخێر تەنها من و تۆ و لێکۆڵەرە گەورەکان بۆچی؟"

کەمێک ئاسودە بووم
"بیرم لەوە دەکردەوە کە ئەوان زانیبێتیان کە ئێمە لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە دەکەین و بیانەوێت ئێمە بۆستێنن "

بەڵام بۆکەمێک وەستام
"ئەگەر ئەمڕۆ هەنی بێت کەواتە پشووی لێکۆڵەرە ڕاهێندراوەکانە "

چان لەبەرخۆیەوە نەفرەتی کرد
"ئای خوایە بۆیە ئەوان دەنگیان ترساو بوو"

بە سەرسوڕمانەوە سەیری ئەوم کرد
"تۆ چۆن زانیت کەوا ئەوان ئەو ڕووداوەیان بەسەردا هاتووە؟!"

چان بە بێزارییەوە سەیری کردم
"ئایە هەموو لێکۆڵەرەکان بەمن و تۆشەوە ئەو کاتژمێرەی دەستمان بەکار ناهێنین بۆ ئەم ڕووداوانە ؟!"

خۆم دزییەوەو سەیری پەنجەرەکەم کرد
"بەڵێ وایە "


هەر گەیشتین لە کاتژمێرە دەستییەکەی چانەوە زانیمان لە کام شوێنەن بۆیە بەخێرای چووینە ناو شوقەکەو بە پلیکانەکاندا دەڕۆیشتین
تاوەکو نهۆمی 5 ەم ڕۆیشتین
‎قاچەکانم بەرە بەرە ژانیان دەکرد باشبوو کە پوتێکی نزمم لەپێ کردبوو بەڵام نەفرەت قاچەکانم سەرمایانە چونکە عەزییەکەم کورتە

هەردووکمان چەکەکانمان دەرهێنا و ئامادەمان کردبوو
بە دەستی ئامانژەی پێدام وە هەردوکمان بەیەکەوە ڕۆیشتینە ژوور

‎نزیکتر بووینەوە بینیمان کە 6-7 کەس بەستراونەتەوە بە کورسییەک وە 5 کەس چەکیان پێیەو دەسوڕێنەوە

من و چان بەبێ بیرکردنەوە سەرەتا هێرشمان کرد
ڕێگەمان بەوەن نەدا
توانیمان 4 لەوان بریندار بکەین بەڵام دانەیەکیان بەخێرای کچێکی لە لێکۆڵەرە ڕاهێنان پێکراوەکان کردە بارمتەو هاواری دەکرد
"نزیک نەبنەوە ئەگەر نا دەیکوژم"
وە دەمانچەی لەسەر سەری ڕاگرتبوو

ڕۆژی هەینیWhere stories live. Discover now