هەر کە ئێما گەیشتە ماڵەوە بەخێرای ڕۆیشت بۆ گەرماو
کاتێک هاتە دەرەوە
گوێی لە دەنگی دەرگاکە بوو
چووە دەرەوە لە ژوورەکەی
بەڵام هەرکە هاتە دەرەوە زلەیەکی بەر لای ڕاستی ڕوخساری کەوت
ئێما دەستی بە شوێنی زلەکەوە بوو و سەیری باوکی دەکرد
بەڕێز پارک دەستی کرد بە هاوارکردن
"هەی گەمژە چۆن توانیت ئەو کارە بکەیت ؟؟ دەزانی بەهۆی تۆوە هەموو میدیاکان باسمان دەکەن؟ئەگەر کۆمپانیاکەم شتێکی لێبەسەر بێت دەتکوژم"
خاتوو پاڕک هەوڵی دەدا ئارامی بکاتەوە
"ئازیزەکەم...."
ئێما چاوی سور بۆوە لە توڕەییا
و وتی
"تۆ پێم دەڵێیت هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێک بکەم کە تەنها چەند ڕۆژێکە بینیومە؟"
خاتوو پاڕک وەڵامی دایەوە
"ئێما دڵنیابە تایهیۆنگ کەسێکی باشە و دەتوانێت بەختەوەرت بکات وە بیر لەهەمووان بکەرەوە "
بەڕێزپاڕک پێش ئەوەی بڕوات وتی
"ڕازی بیت یاخود نا ئەو هاوسەرگیرییە ئەنجام دەدرێت
ئەو تۆی دەوێت ئەگەر تۆ ڕازی بیت یاخود نا ئەو هاوسەرگیرییە دەکرێت"
"بەنەفرەت بن"
وە بەپەلە ڕۆیشتە باخچەکەیان
ئەمە چی بوو
هاوسەرگیری!!؟
ئاه
ئێما تەنها بە بیرکردنەوە لێی تێکدەچوو
کاتژمێر 11:45 ی شەو بوو
لە سەر کورسییەکەی ناوباخچەکە دانیشت
زۆر بێزاربوو
لەوە توڕەبوو کە باوکی بەوشێوەیە دەستی لێبەرزکردەوە
وە لەوەش توڕەبوو کە بەهۆی تایهیۆنگ ەوە ئەو لەناو ئەو هەموو کەسەدا شکایەوە
بۆچەند خولەکێک چێژی لە هەواکە وەردەگرت
بەڵام هەستی بە کەسێک کرد لە دوایەوە
وایزانی دایکییەتی
چونکە کاتێک ئێما و باوکی دەمەقاڵێیان ببێت هەمیشە ئەو دێتە لای
"دایکە نامەوێت قسەی لەسەر بکەم تکایە بڕۆ "
کەسەکە بە تۆنێکی توڕە وەڵامی دایەوە
"نامەوێ بڕۆم"
بەخێرای لە شوێنی خۆی هەستاو سەیری کرد
تایهیۆنگ بوو....
هەر بە جل و بەرگی ئاهەنگەکەوە بوو
ئێما زیاتر توڕەبوو
"بڕۆ لێرە "
ئێما ویستی بڕوات تای چووە قۆڵی گرت و بردییە سوچێکی چۆڵی باخچەکە
ئێما دەیویست هاواربکات بەڵام تایهیۆنگ بەدەستەکانی دەمی گرت
"هاوارمەکە ، تەنها قسەدەکەین"
تایهیۆنگ دەستەکانی دوورخستەوەو ئێما بە ڕقەوە سەیری دەکرد
پێش ئەوەی بهێڵێت تای قسە بکات ئەو دەستپێشخەری کرد
"چیت لەمن دەوێت ؟! تکا دەکەم من نە خۆشم دەوێیت نە تۆم دەوێت لەوە تێبگە "
ESTÁS LEYENDO
ڕۆژی هەینی
Misterio / Suspensoئەوان بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی هەینی چاویان بەیەک کەوت... ڕۆژی هەینی باس لە چیرۆکی کچێکی لێکۆڵەر دەکات کە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی دەوڵەمەند و ناسراو دەکات نەک لەبەر ویستی خۆی بەڵکو لەبەر خواستی خێزانەکەی. لە ماوەی پەیوەندییەکەیاندا هیچ کامێکیان ئاگادا...
