بوو بە کاتژمێر 5 کارم تەواو بوو ڕۆیشتم بەرەو پارکینگی ئۆتۆمبێلەکان و ڕۆیشتمە ناو ئۆتۆمبێلەکەم بەڕێکەوتم بۆ ماڵەوە
گەیشتم و دەرگاکەم بەکلیل کردەوەچوومە ژوورەکەم و جلێکی ماڵەوەی ئاسودەم لەبەر کرد
موبایلەکەم هێناو هاتمەدەرەوە
و چوومە خوارەوە
هەنێ خواردنم لەبەفرگرەکە دەرهێناو بەڕێکەوتم بەرەو هۆڵەکە
:-
هەنێکم خوارد و
دینگ دۆنگ
زەنگی دەرگا بووئاهێێکم کرد لەبەر خۆمەوە
چووم و کردمەوە
شتێکی قورس خۆی هەڵیایە باوشم و کەوتین
هەدووکیان وتیان
"سوپڕایز"ئای خوایە ئیمێڵیا و جین ئۆپا هاتونەتەوە
"ئونی "
وتم و زیاتر ئیمێڵیام بەخۆمەوە نووساند"بیرم دەکردی "
ئیمێڵیا وتی"من زیاتر "
منیش وەڵامم دایەوە"کەسێکی تریش لێرە وەستاوە کە بیری ئەم خاتوونەی کردووە "
جینیش بەبۆڵەوە وتیمنو ئیمێڵیا هەستاینەوەو باوەشم بە جین دا کرد
"بیرم دەکردی ئوپا ""منیش هەروا"
ئەویش وەڵامی دایەوە"دەی مەوەستن وەرنە ژوورەوە "
لاچووم لەبەر دەرگاکە تا خۆیان و جانتاکانیان بێنە ژوورەوەجلی ئیمێڵیا :ـ
جلی جین:-هەمووان چوینە هۆڵەکەو دانیشتین
دەستپێشخاریم کرد لە گفتوگۆکەمان
"ئێوە کەی هاتنەوە بۆ پێتان نەوتم ؟ ئونی تۆ وتت دەڕۆین بۆ ئوستوڕاڵیا و ماوەیەکی زۆرتان پێدەچێت"ئیمێڵیا وەڵامی دایەوەو وتی
"جین لەبەر کار ڕۆژێک پێشتر هاتەوەو منیش دوای ئەو ویستم بەو پلانە بیکەین بە سوپڕایز وە سوپڕایزەکەمان سەری گرت"منیش وتم
"بەهەرحاڵ بەخێربێنەوە "
چووم کەمێک ئام هێناو هاتمەوە"ئیمێڵیا کەمێک سەیری کرد و وتی
"کوان دایکم و باوکم نایانبیم ؟"منیش وتم
"ئەمڕۆ بەیانییەکەی ڕۆیشتن لای هالمۆنی"*هالمۆنی : واتە داپیرە بە زمانی کۆری
جین بە پێکەنینەوە وتی
"ئای دەمویست خەسوم ببینم تا بزانێت زاوا قۆزەکەی هاتۆتەوە "
هەموومان پێکەنینئیمێڵیا وتی
"ئەی چی بووە چی نەبووە "کاردانەوەی دموچاوم لە دڵخۆشییەوە گۆڕا بۆ بێتاقەتی و وتم
"کیم تایهیۆنگ دوێنێ لە ئاهەنگێک داوای هاوسەرگیری لێ کردم ، بەڵام من ڕازی نەبووم وە باوکک دەڵێت ئەو هاوسەەگیرییە دەبێت ئەنجام بدرێت "جین کە خەریکی ئاو خواردنەوە بوو هەمووی تفانەوە و وتی
"کیم تایهیۆنگ ی کوڕی خێزانی کیم کە خاوەنی کۆمپانیاکانی K.Y.Mن؟"
منیش وتم
"بەڵێ ئەو"جین وتی
"بەڵام ئەو کوڕێکی باشە "منیش هەناسەیەکی بێهیوایم دایەوەو وتم
"ئوپا تۆ لەگەڵ ئیمێڵیادا بەخۆشەویستی هاوسەرگیریتان کرد و ژیانی کەستان لەاو نەبرد بەڵام بە هاوسەرگیری ئێمە هەموان دڵخۆشدەبن جگە لە من
من...من تەنها کاتم دەوێت و ئەوانیش پێم نادەن وە ناچارم هەتاوەکو بۆ هەمیشە دوور نەخرێمەوە لە خێزانەکەم وە من کارم هەیە ئەی ئەگەر ڕێگریم لێ بکات ؟
وە من دوێنێ لە ئاهەنگی کۆمپانیاکە لەبەرچاوی هەمووان ڕەتم کردەوە "جین هەناسەیەکی هەڵمژی و هەردوو قۆڵی کردەوە و وتی
"وەرە"
ئێماش خۆی خزاندە ناو باوەشی و دەستی کرد بە گریان
ئەوە بۆ ئەو قورسە
ئەو تەنانەت لە ژیانیشیدا پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کەس نەبووە
ئێستا بگات بە هاوسەرگیری؟دووبارە جین وتی
" ئینجا ناشرینی کە دەگریت بۆیە مەگری وە هەموو شتێک باش دەبێت تەنها پێویستت بەکاتە بۆیە کات بدە بە خۆت "
ئێماش بەپێکەنینەوە کێشای بە سکیدائیمێڵیا وتی
"دەی گیانی من بەیانی کارت هەیە و کەم خۆت بیتاقەت بکە هەموو شت تێدەپەڕێت "ئێما هەستاو فرمێشکەکانی سڕی و وتی
"باشە بەڵام ئونی ئێوە لەکوێ دەخەون؟"ئمێڵیاش بە پێکەنینەوە وتی
"لەکوێ دەخەوین قابیلە دەچینە ژوورەکەی خۆم "ئێما لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ زۆر هیلاک و بیێزار بوو وە خەواڵو بوو بەخێرای چووە ژوورەکەی و خەوت
YOU ARE READING
ڕۆژی هەینی
Mystery / Thrillerبۆ یەکەمجار لە ڕۆژی هەینیدا چاویان بەیەک کەوت .. باس لە کچێکی ليکۆڵەر دەکات کە هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی دەوڵەمەند و بەناوبانگ دەکات بەبێ ویستی خۆی لە ماوەی پەیوەندییەکەیاندا هیچ کامێکیان بە پیشە نهێنییەکەی ئەوی تریان نازانن هەتاوەکو... کچەکە دۆسییە...