Chapter 20 ♡

1K 160 322
                                        




دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک لە شاری نیویۆڕک- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا

کاتژمێر 3 ی پاشنیوەڕۆ - 5 شەمە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئینچیۆن
Incheon International Airport

{ئێما}

لەکۆتایدا گەیشتین
ئێستا لە فڕۆکە خانەین.. چان پێش ئێمە ڕۆیشت
وە من و ڕیۆنجین هێشتا چاوەڕێی یۆنجوون دەکەین کە بێت و بمانگەیەنێت

لەناو فڕۆکە بەناچاری پشومدا چونکە دڵنیابووم دواتر ناتوانم پشووبدەم
وە دەربارەی تایهیۆنگ...
لە ڕۆژی کۆنفڕانسەکەوە نەمبینیوە دیارە قسەکانم کاریان کردووە
وە من بەڕاستی سەرقاڵبووم چونکە دەبوو هەموو قسەی هاوڵاتییەکان بنوسینەوەو لێی بکۆڵینەوە
بەڕاستی کارێکی زۆری ویست تاوەکو هەمووان ئامادە بکەین
بەڵام لەکۆتایدا تەواو بوو

"ئونی ئەوە یۆنجوون ە !!"
لەبیرکردنەوەکانم هاتمە دەرەوە کاتێک ڕیۆنجین بانگی کردم

وە وەڵامم دایەوە
"دەی با بڕۆین"

جانتاکانمان هەڵگرت و بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکە ڕۆیشتین
"سڵاوتان لێبێت "
یۆنجوون هات و لە جانتاکان یارمەتی داین
ڕاستر جانتاکانی ڕیۆنجین چونکە 3 جانتا زیاتری لەگەڵ خۆی هێناوە
وەک بڵێی بۆ کات بەسەربردن ڕۆیشتبووین
لەکۆتایدا نۆرەی جانتاکەی من بوو بەڵام

"ئێما"
کەسێک بانگی کردم

تایهیۆنگ و کۆمەڵێک پاسەوان بوون
بە ئامانژە سڵاوی کرد

زەردەخەنەم کرد
"من لەگەڵ ئەو دەڕۆم دەی خواتان لەگەڵ"

"خوات لەگەڵ ئونی"
هەردووکیان بەزەردەخەنەوە ماڵئاواییان کرد

هەرکە نزیکبوومەوە پاسەوانەکان جانتاکەیان هەڵگرت و تایهیۆنگ باوەشی پیاکردم
هەتاوەکو دوێنێ ئەو لەگەڵ من بوو لە نیو یۆڕک , دیارە بەر لەمن گەڕاوەتەوە
"چۆن زانیت کە ئەمڕۆ دەگەڕێمەوە؟"
چرپاندم بە گوێیدا

"من هەموو شتێک دەزانم؟'
بە پێکەنینەوە وەڵامی دامەوە

لێی دوورکەوتمەوە
"دەی با بڕۆین کارمان زۆرە"

بەڵام ئەو قۆڵی گرتم و نزیکتر بوینەوە

بەڵام ئەو قۆڵی گرتم و نزیکتر بوینەوە

Hoppla! Dieses Bild entspricht nicht unseren inhaltlichen Richtlinien. Um mit dem Veröffentlichen fortfahren zu können, entferne es bitte oder lade ein anderes Bild hoch.
ڕۆژی هەینیWo Geschichten leben. Entdecke jetzt