prologue.

2.6K 265 67
                                    





"هەستنە سەر پێ ئیمپڕاتۆری پایە بەرز لێرەیە"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.











"هەستنە سەر پێ ئیمپڕاتۆری پایە بەرز لێرەیە"



دەنگی خشە خشی هانبۆکی ڕاوێژکارە شاهانەیەکان و خزمەتکارەکان دەبیسترا کە دەستیان بە جوڵە کرد لەو کاتەی هەموویان کۆکرابوونەوە لە حەوشەی کۆشکەکە.


هیچ یەکێک لەوان تەنانەت بوێری ئەوەی نەبوو سەیری سەرکردەکەیان بکات.


بەڵام، بە تەواوی بە مەراق بوون بۆ ئەوەی بزانن کە بۆچی خاوەنشکۆ هەمووانی بەیەکەوە کۆکردۆتەوە.


هەنگاوی پێیەکانی لەسەر تەختە دارینەکانی کۆشکەکە دەنگی دەدایەوە.

جلە شاهانەیەکەی مین یونگی کەوتە بەر چاو.


ئەو پیاوێکی قۆز بوو. ترسناکانە قۆز بۆ پیاوێک کە لە شەیتان خودی خۆی ستەمکارتر بوو.


پێستی کاڵ بوو، سپیێکی شیری کە دەدرەوشایەوە لە ژێر تیشکی خۆردا.
وە چاوەکانی خستە سەر ئەو قەڵەباڵغیەی خوارەوەی.


ئەوە پەڵە قوڵەکەی سەر ڕوخساری بوو کە زۆربەیانی تۆقاندبوو.


ئەو ڕاستیەی کە تاکو ئێستا کەس بەوە نازانێت کە ئەم نیشانەیە چۆن دروست بووە یان ئەو چیڕۆکەی کە لە دوایەوە هەیە چیە، وای لە خەڵکەکە دەکرد زیاتر  بشڵەژێن.

ئەوان لە خەمی سەرکردەکەیان نەبوون، ئەوان لەبەر خۆیان دەترسان.


چی ئەگەر ڕۆژێک جەنگ هەڵبگیرسێ.


"ئەمڕۆ، ئێوە هەمووتان لێرە کۆکراونەتەوە بۆ ئاهەنگێک"

یونگی سەری بەرز کردەوە، چاوە تاریکەکانی سەیری ئاسمانە شینە فراوانەکەی سەرەوەی دەکرد.

"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now