#17

1K 183 220
                                    

Future's gonna be okay okay,okay!
Look at the mirror and
I see no pain
I'd die for real till the D-Day

But it's gonna be okay
Time for some paycheck and
I'm riding downtown Switch over,
Time taking and over.

" Agust D — D-Day "
—————————————————















"لەگەڵم بمێنەوە تەنها بۆ یەک شەو، تکایە"







داواکاریەکە زۆر سادە بوو، زۆر ڕوون بوو بەڵام نەتدەتوانی کە هەست بە نیگەرانی و شڵەژاوی وە سەرسام بوون نەکەی، وە بڵابوونەوەی ترس بە ناختدا خۆی ئەوە کێشە گەورەکە بوو.






چاوەکانی چۆی جانگمی کەوتنە سەر شێوەی هاوسەرکەی، ئەو زۆر هیلاک و شەکەت دیارە کە وا خەریکە لەگەڵ نەخۆشیەکەی شەڕ دەکات.






"تکایە؟"
یونگی منگەی کرد، دەنگی زۆر بە خراپی تێک چوو بوو.
"من بەڵێنت پێ دەدەم ئەو کاتەی دەخەویت ناتکوژم"






"باشە، لە ئێستادا تۆ پێویستە بۆ ماوەیەک ئەم پلانە لە لای خۆت بهێڵیتەوە"
شاژن بە هێواشی وتی، بە دەستەکانی تەنورەی هانبۆکەکەی بەری کۆکردەوە وە جێگای خۆت کردەوە لە تەنیشت ئیمپڕاتۆر، لە نێو جێگا گەرمەکەی ئەو پاڵکەوت.






هەردووکیان نەیان دەزانی کە دەبێت چۆن ڕەفتار بکەن بەهۆی ئەم نزیک بوونەوەیان.
ئەگەر هاتباو ئەوان لەسەر لا تەنیشتی خۆیان پاڵکەوتبان و ڕوویان لە یەکتری بکردبا ئەوا تەنها چەند ئینجێک لە یەکتریەوە دوور دەبوون تا ئەو ڕادەیەی کە ئەوان دەیانتوانی هەست بە هەناسە گەرمەکانی یەکتری بکەن لەسەر لێوەکانیان.






کاتێک جانگمی لەسەر پشت پاڵکەوتبوو، چاوەکانی سوڕاند بۆ لای یونگی و سەیری کرد تەنها بۆ ئەوەی ئەوە ببینێت کە یونگی چۆن بەوپەڕی زانخوازیەوە سەیری دەکات.
چاوە شوشەییەکانی یونگی هەوڵیان دەدا بۆ ئەوەی وێنەی ڕوخساری جانگمی لە نێو مێشکی یونگی دا بە باشترین شێوە بهێڵنەوە.







"تۆ پێویستە بخەویت، خاوەنشکۆ"
جانگمی بە چرپەوە وتی.
"ئەگەر نا تۆ ناتوانیت پشوو بدەیت بۆ ئەوەی بەیانی باش ببیتەوە"







"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now