Waiting for your Anpanman (x2)
I'll give you more power!
I'll be your strength!Keep spinning & spinning
My Anpan,
Keep balling balling
Still Bangtan!As I open my eyes,
I'm a hero but still in maze,
That young man,
Young man, young man!" BTS - ANPANMAN "
—————————————————"ئێمە ئەوت نیشان دەدەین"
جۆنگکوک وتی، ڕێنوێنی جانگمی کرد بۆ دەرەوەی تەوێڵەکە کە هەموو ئەسپەکان لەوێ بوون وە ئەوی برد بەرەو تەوێڵەیەکی بچوکی تایبەت.شوێنەکە زۆر تاریک بوو وە هەرکە دەرگاکە کرایەوە و کەمێک ئەوێی ڕوناک کردەوە دەنگی هاوارێک هات.
جانگمی وەک ئەوە وابوو کە فریشتەیەکی بینی بێت.
ئەسپەکەی یونگی مەزن بوو، ڕووپۆشە ڕەشە درەوشاوەکەی ئەسپەکە بەهۆی ڕوناکیەکە زۆر جوان دەردەکەوت.سەرنجی چاوەکانی ئەسپەکە لەسەر ئەو کەسە نوێیانە بوو کە هاتبوونە ژورەوە، وەک ئەوە سەیری دەکردن کە ئەوان بیانەوێت خواردنەکەی لێ ببەن وە ئەویش خۆی ئامادە بکات بۆ ئەوەی لە هەر ساتێک بێت هێرشیان بکاتە سەر.
"ناوی چیە؟"
بێ ویستی خۆی لێوەکانی جوڵان.
ئۆهـ چەند دەیویست دەست لە پێستە نەرمەکەی بدات، بەڵام بێگومان ئەوە نابێت چونکە ئەو دەیزانی کە ئەوە باش نابێت، لەگەڵ ئەوەش دا ئەسپەکە لە شوێنێکی وا دانراوە کە کەس ناتوانێت بە ئاسانی لێی نزیک بکەوێتەوە."بۆنگێی"
نامجون وەڵامی دایەوە.
"واتا هەورە بروسکە""ناوێکی نایاب بۆ ئەسپێکی نایاب"
سۆکجین وتی.
"چەندەها جار لە جەنگدا ئێمەی پاراستوە ، بە تایبەت یونگی""بوەستە، تۆ مەبەستت ئەوەیە ئەو ئەسپە ئەفسانەییەکەی کۆشکە!"
جانگمی چاوەکانی فراوان بوو هەرکە ڕاستیەکانی بۆ دەرکەوت.
"ئەوەی نێو چیڕۆکە ئەفسانەیەکان؟""ڕێک ئەوەیە"
هۆسۆک لە وەڵامدا وتی.
"بۆنگێی لە نێو چیڕۆکەکاندا شانازیەکی زۆری هەیە!"
YOU ARE READING
"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)
Fanfiction"من تەنها سەیری سەرەوەم کرد، بەڵام ئێستا دەمەوێت سەیری خوارەوە بکەم وە قاچەکانم لەسەر زەویەکە جێگیر بکەم" چۆی جانگمی، وەکو هەموو ئەوانەی شانشینەکە تەنها لە یەک کەس دەترسێت. ئیمپڕاتۆر. بە ساردیەکەی، چاوتێبڕینە هەژێنەرەکەی وە پەڵە نامۆکەی سەر ڕوخسار...