Sometimes all we need is just love!——————————————————
دەنگی گالیسکەکە لە ڕێگا تۆزاویە سافەکەدا دەنگی دەدایەوە، کاتێک پیاوە ئەسپ سوارەکان ڕێنوێنی ئەسپەکانیان دەکرد کە گالیسکەکەی پێوە بەسترابووەوە.
دەنگی پێکەنینی پیاوەکان ئەو ناوەی گرتبووەوە کاتێک بەلای خانووی خێزانە خانەدانە ئاست بەرزەکان تێپەڕ دەبوون.
جانگمی بە بێدەنگی لە نێو گالیسکەکە دانیشتبوو، بە قوڵی سەیری ئەو سروشتە جوانەی دەرەوەی دەکرد کە هەمووی وەکو هونەرێک وابوو، پڕ بوو لە نایابی.
پێش ئەوەی بەڕێ بکەون بۆ کۆشکەکە.
هەر زوو کەل و پەلەکانی لێ وەرگیرا وە لە شوێنێکیان دانا کە ئێستا خۆشی نازانێ لە کوێیە.
ئەوەندە شتەی لەگەڵ خۆی نەهێنابوو، تەنها کەمێک پۆشاک لەگەڵ کاغەز و مەرەکەب بۆ ئەوەی کاتێک بیری دایک و باوکی کرد نامەیان بۆ بنوسێت و بۆیان بنێرێت.
ئەو بە بێ هیوایی سەیری دایکی دەکرد کاتێک دایکی ئەوی کێشکرد بۆ خۆی بۆ ئەوەی باوەشی لێ بدات،
وە ئەمجارە هیچ فرمێسکێک لەسەر ڕومەتەکانی نەبوو.هانیول و سۆمین ڕوخساریان داپۆشرا بوو بە خەم و ترسێکی زۆر لەو کاتەی کە مالئاوایی خۆیان لە کچەکەیان کرد، دەپاڕانەوە بۆ ئەوەی کچەکەیان بە پارێزراوی بمێنێتەوە لە ژێر کارە دڕندانەییەکانی ئیمپڕاتۆر.
***
دوای ماوەیەک، گالیسکەکە بە لەسەر خۆیی وەستا
وە کچی چۆی هەموو بوێری خۆی کۆکردەوە بۆ ئەوەی سەیری پێشەوەی خۆی بکات.بینی کە چەند پیاوێک سەرنجی دەدەن، چاوەڕێی گەیشتنی ئەویان دەکرد.
دەرگای گالیسکەکە کرایەوە لە لایەن یەکێک لە پیاوەکانی ئەوێ کە یەکێک بوو لە دەرگاوانەکان، وە جانگمی ویستی هەنگاو بنێت بەرەو دەرەوەی گالیسکەکە.
پیاوەکە دەستی خۆی ڕاگرت بۆ ئەوەی جانگمی دەستی بگرێت و یارمەتی بدات لە هاتنە خوارەوەی.
بە نەرمی دەستە لەرزیوەکانی جانگمی گرت.ئیمپڕاتۆر، بێگومان لەوێ نەبوو بۆ ئەوەی پێشوازی لە هاتنی هاوسەری داهاتووی بکات.
لە شوێنی ئەوە، هاوڕێ ئازیزەکانی کە وایان لە ئیمپڕاتۆر کرد قایل ببێت بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بکات لەوێ بوون، زەردەخەنەیان کرد هەرکە جانگمی ڕۆشتە ژوورەوە.
لە کاتێکدا جانگمی هێشتا چاوەکانی لەسەر زەویەکە هێشتبووەوە.
YOU ARE READING
"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)
Fanfiction"من تەنها سەیری سەرەوەم کرد، بەڵام ئێستا دەمەوێت سەیری خوارەوە بکەم وە قاچەکانم لەسەر زەویەکە جێگیر بکەم" چۆی جانگمی، وەکو هەموو ئەوانەی شانشینەکە تەنها لە یەک کەس دەترسێت. ئیمپڕاتۆر. بە ساردیەکەی، چاوتێبڕینە هەژێنەرەکەی وە پەڵە نامۆکەی سەر ڕوخسار...