#20

950 175 157
                                    

Sometimes the truth hurts
Sometimes the lie's sweet

Sometimes kind's a kind of lie
Shove all the bad stuff together

" SEVENTEEN - Super "
—————————————————















لە تاریکی شەودا ئەسپە شاهانەکان بە هێواشی بەسەر ڕێگا شێدارەکەدا دەڕۆیشتن، ئەسپسوارەکانیان سامناک بوون ڕوخساریان دەربڕینێکی تۆقێنەری پۆشی بوو.



شەوەکە سارد و بێ دەنگ بوو.
تەنها دەنگی بایەکە دەهات کە بەلایان تێپەڕ دەبوو کاتێک ئەوان نزیک بوونەوە لەو پەناگەیەی کە ڕفێنەرەکانی چۆی جانگمی تێیدا دەمێننەوە.







"تۆ دەتەوێت ئێمە چۆن هێرش بکەینە سەریان؟"
کیم سۆکجین پرسیاری کرد کاتێک ڕووی خۆی سوڕاند بەرەو لای ئیمپڕاتۆر، لە کاتێکدا چاوە شوشەییەکانی ئیمپڕاتۆر دەدرەوشانەوە لەگەڵ ئەو ئارەزوەی ناخی کە بۆ کوشتنی ئەوانەی ئەوێ سەریهەڵداوە.






"لەگەڵ ئاماژەی من"
خاوەنشکۆ فەرمانی کرد، چاوەکانی قوفڵ بوو بوو لەسەر دەرگای چوونە ژورەوەکە کە پاسەوانی دەکرا لە لایەن چەند پیاوێکەوە کە هەموویان چەکیان هەڵگرتبوو.







"سێ، دوو، یەک"













...










"ئەوەتا ئەو لێرەیە!
ئەستێرەی نمایشەکەمان.
شاژن چۆی جانگمی!"






جانگمی نەیدەزانی کە ئەم پیاوە کێیە.
بەڵام ئەو بە دڵنیایەوە خۆی لادا لە سەیرکردنی ڕوخسارە ناشرینەکەی کە نیشانەی برینێکی کۆن لە خوارەوەی ڕومەتی هەبوو، وە قێزی لەوە بووەوە کە هەستی بەوە کرد ئەم پیاوە چۆن سەیری دەکات بە شێوەیەک کە چاوەکانی لا نەدەبرد لەسەر شێوەی جانگمی.






بەڵام جانگمی ئەوەی دەزانی ئەو بە شێوەیەک کەسێکی گرینگە لەم کۆمەڵگایەی کە پڕە لە خەڵکی ترسناک.







"گانگاجی، بیهێنە ئێرە"







تێبینی لە لایەن نوسەرەوە:
'گانگاجی' واتا 'سەگی بچوک'.
لە پارتی ڕابردوودا بێن ناوی ڕاستەقینەی خۆی بە جانگمی وت کە وتی ئەو پیاوانەی کاریان بۆ دەکەم بە 'بێن' بانگم ناکەن، لە شوێنی ئەوە وەکو سەگێک مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.
بەهۆی ئەوەوە نازناوی 'سەگی بچوکە'.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە ئاماژە بەوە دەکات کە بێن لە لایەن پیاوەکانەوە خۆشدەویسترێت کە کاریان بۆ دەکات.







"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now