#8

1K 198 194
                                    

Who are you?
Cause you're not the girl
I fell in love with, baby

Who are you?
Cause something has changed
You're not the same, I hate it.

"Lauv, J.JK & P.JM - Who"
—————————————————








ئەو ڕووناکیەی کە جارێک کۆشکەکەی ڕازاندبووەوە لە شەوی ئاهەنگەکە، هەمووی لابرا بوو.
کۆشکەکە دووبارە وەکو شێوە دێرینەکەی خۆی لێ هاتبووەوە.



پاسەوانەکان لە هەموو شوێنێک بوون، لە لای ئەو دەرگایانەی کە دەڕۆیشتن بۆ هۆڵە سەرەکیەکان وەستا بوون.
وە خزمەتکارەکان بە زانخوازیەوە سەیری ئەو کچەیان دەکرد کە بەوێ دا تێپەڕ دەبوو.
بە چاوێکی میهرەبانیەوە لێیان دەڕوانی.



"ئێمە گەشتێکت پێ دەکەین بە نێو کۆشکەکەدا، بەڵام سەرەتا"
سۆکجین زەردەخەنەی کرد.
"ئەمە ژورەکەتە."




سۆکجین دەرگا دارینەکەی پاڵنا و کردیەوە، لە ناوەوە ژوورێکی گەورەی کراوەی نیشاندا.




پەنجەرەیەک ڕێگەی دەدا ڕووناکی سروشتی خۆرەکە بە جوانی سەما بکات لە نێو بۆشایی ژوورەکەدا وە جێگای خەوتنەکە بە سەرچەفی سپی و نەرم داپۆشرا بوو.
دۆڵابێک کە پڕ بوو لە جلی نوێ ڕەفەکانی نەخشاند بوو.




ئەوە ناوازە بوو.





"من لێرە دەمێنمەوە؟"
جانگمی بە دەنگێکی نزم پرسی.
کاتێک بە هێواشی دەستی بەسەر سەرچەفە نەرمەکەی جێگاکە دادەهێنا.





"ئەم دەرگایە بەرەو گەرماوەکە دەتبات، وە هەموو ئەو شتانەی لێیە کە ڕۆژانە بەکار دەهێنرێن.
وە ئەگەر تۆ پێویستت بە هەر شتێک بوو ئەوا دوو دڵ مەبە و داوای بکە.
وە بۆ ژوورەکەت، باشە
وا بیرمان کردەوە کە تۆ خۆت کەمێک ڕەنگی پێ ببەخشی..
بەڵام بەڕاستی ئەوە هەڵبژاردەی خۆتە کە دەتەوێ ژورەکەت چۆن بێت.
هیوادارم کە ئەوە بە دڵی تۆ بێت"
سۆکجین هەموو ئەمانەی بۆ جانگمی ڕوونکردەوە، تەنها بۆ ئەوەی جانگمی هەست بە ئاسودەیی بکات لەوێ.





"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now