#15

1K 175 198
                                    


Just let me tell you
One more time..
How beautiful you are!

I look up to the stars
And all I see is us!

So tell me baby
How much you want me!

" Claydee - Hey Ma "
—————————————————


















تیشکی خۆرە گەرمەکە دەدرەوشایەوە بەسەر کۆمەڵە شاهانەکەدا کاتێک بەسەر گردەکەدا دەهاتنە خوارەوە کە بەشێک بوو لە کێڵگەکە و سەر بە کۆشکی شاهانە بوو.




جۆنگکوک و جیمین یاری 'مشک و پشیلە'یان دەکرد زەردەخەنە لێوەکانیانی جێنەدەهێشت.
یونگی و نامجون وە سۆکجین بەیەکەوە قسەیان دەکرد، تایهیۆنگ سەبەتەی سەیرانەکەی هەڵگرتبوو کە پڕ بوو لەو خواردنە خۆشانەی سۆکجین خۆی ئامادەی کردبوون.




جانگمی لەگەڵ هۆسۆک و تایهیۆنگ بە نێو سەوزایی کێڵگەکەدا دەگەڕان بەیەکەوە، وە جاروبار کاتێک جانگمی و هۆسۆک گوڵێکی جوانیان دەبینی دەوەستان و لێیان دەکردەوە وە دەیانخستە نێو قژە لولەکەی تایهیۆنگ.








"کوڕینە!"
سۆکجین هاواری کرد، دەنگی بە کەمی گەیشتە جیۆن و پاڕک کە گەیشتبوونە ئەوبەری ڕوبارە بچوکەکە کە گوندەکە و دارستانەکەی لە یەکتر جیا کردبووەوە.
"لەم لایە بمێننەوە!
ئێمە شوێنێکی نایابمان دۆزیوەتەوە!"





بەڕاستی ئەوان شوێنێکی نایابیان دۆزیبووەوە.
دارێکی گەورەی بەڕو لەوێ بوو کە بۆ ماوەی چەند سەدەیەکە بە خۆڕاگری ماوەتەوە، سێبەر و ئاسودەیی دەبەخشی بە ئەوان لە کاتێکدا تیشکی خۆرە بە تینەکە سوتێنەر بوو.






شاژنەکە سەرچەفی سەیرانکردنەکەی هێنا دەرەوە و ڕایخست لەسەر گژ و گیایە نەرمەکە، وە نامجون و سۆکجین یارمەتیان دەدا لە دانانی خواردەمەنیەکان.









...









خواردنەکە زۆر بەتام بوو، گەرم و بە چێژ بوو بۆ گەدەیان، وە کاتێک جانگمی یاری دەکرد لەگەڵ کوڕەکان ئەو دەیزانی ئەگەر جارێکی تر باز بدات  یان پێبکەنێت ئەوا گەدەی دەسوتێت لەگەڵ ئەوەدا، شتێک کە کچەکە نەیدەویست هەرگیز بەسەری دابێت.




لەبەر ئەوە کچەکە دانیشت و پشتی خۆی بە داری بەڕوەکەدا حەساندەوە، چاوەکانی کەوتنە سەر هاوسەرەکەی.




ئیمپڕاتۆر بەژداری لەو یاریە نەگریس و سەیرانەی کوڕەکانی کرد، بەڵام بۆ سەرسوڕمانی جانگمی لە ناکاو یونگی دانیشت بۆ ئەوەی کەمێک پشوو بدات.




"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now