#25

1.1K 164 147
                                    

Snowflakes are falling
~ getting farther away

I miss you ( I miss you )

How much more do I have to wait?
How many more nights do I have to stay up?

Until I can see?
Until I can meet you?

" BTS - Spring Day "
—————————————————





















دوو مانگ زیاتر تێپەڕی، وە بە درێژایی کاتەکە خۆشەویستی نێوان یونگی و جانگمی بەهێزتر و بەهێزتر دەبوو، پەیوەندی نێوانیان لێک نەپچڕاو بوو، وە هەمووان بەوە ناویان دەبردن کە ئەوان هاوەڵی ڕۆحی یەکترن، چارەنوسیان ئەوەیە کە لەگەڵ یەکتری بژین بە درێژایی هەر ژیانێک کە تێیدا دەژین، لەهەر سەردەمێک بێت یاخود شوێنێک ئەوان دەبێت بۆ یەکتری بن بۆ هەمیشە.






لەوانەیە هەموو ئەم بیرکردنەوانە بەهۆی زەردەخەنە پڕ لە سۆز و خۆشەویستیەکەیان بەرامبەر یەکتری و چاوە درەوشاوەکانیان کاتێک سەیری یەکتری دەکەن بوو بێت، یانیش لەوانەیە بەهۆی ئەم گرینگی پێدانەی ئیمپڕاتۆر بێت کە بە شاژنەکەی دەبەخشی،  شتێک کە کوڕەکان و خزمەتکارەکان ڕاهاتبوون بە بینینی ئەم کردارانە زۆربەی کاتەکان.







بەهەرحاڵ، لە کۆتاییدا یەک شت وەکو کریستاڵ ڕوون و ئاشکرا بوو.







ئیمپڕاتۆر ئەو خاکەشی خۆشدەویست کە شاژنەکەی بەسەری دا ڕێی دەکرد.








لەم ماوەیەدا دایک و باوکی جانگمی جارێک سەردانی کچەکەیان کردووە، وە چا ناری هەستی بە خۆشیەکی زۆر دەکرد کاتێک بانگهێشت نامەیەکی بە دەست گەیشت لە کۆشکی شاهانەوە بۆ ئەوەی سەردانی جانگمی بکات، وە ئەوان ڕێگەیان پێ درابوو هەر کاتێک ویستیان دەتوانن سەردانی کۆشک بکەن و جانگمی ببینن.







ئەوە ڕۆژێکی ئاسایی بوو وەکو ڕۆژەکانی تر کاتێک کوڕەکان و یونگی ڕۆشتبوونە دەرەوەی کۆشکەکە، بە تایبەتی بۆ ئەوە ڕۆشتبوون بۆ ئەوەی ئەو یاخیبووانە بگرن و شەڕیان لەگەڵ بکەن کە خەریکی کاری قێزەون و خراپەکارین لە نێو شانشینەکەدا.






"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now