They can try to knock us down,
But we stay above the ground!I will take a bullet for you,
I won't hesitate!
I will be there, baby:)" Faydee - Amari "
—————————————————دوای تاریکی شەو، ئاسۆی خۆری درەوشاوە بەسەر زەویدا بڵاوبوویەوە ڕەنگە ئاڵتونیەکەی لە هەموو کوچەیەکدا شوێنی خۆی دەکردەوە، تیشکی خۆر سەیری شاژنی دەکرد کاتێک ئەو بە نێو گوندەکاندا تێپەڕ دەبوو، بە ڕوناکی خۆی وای لە شاژن دەکرد بدەروشێتەوە.
ئەو کاتەی جانگمی گەیشتەوە نێو کۆشکەکە، یۆنجون و خزمەتکارەکان باوەشی ئاسودەبەخشیان پێی بەخشی وەک بەخێرهاتنەوەیەک بۆی.
گەرماوێکی گەرم و جلی نوێ و نەرمیان بۆی ئامادە کرد بوو.خزمەتکارەکان سەرسام بوو بوون کاتێک برین و ڕوشاویەکانی سەر پێستە جوانەکەی ئەویان بینی، تا دەیانتوانی بە ئاگاداریەوە گرینگیان پێی دەدا بۆ ئەوەی ئازارەکەی کەم بکەنەوە، بە هێمنی و بە نەرمی جەستەیان بۆ پاک دەکردەوە بە تەواوی ئەویان ڕزگارکرد لەو پیسیەی کە لەکاتی مانەوەی لەم خانە قێزەونە بۆ چەند ڕۆژێک توشی بووبوو.
دوای ئەوەی ئەویان بە تەواوی پاک کردەوە و جلە جوان و گەرمەکانی لەبەرکرد وە نانی خوارد تاوەکو سکی ئازاری هەبوو بەهۆی زۆر خواردنەوە، جانگمی ون بوو وە بەرەو حەوشەی کۆشکەکە ڕۆیشت بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی هاوسەرەکەی و کوڕەکانی دەکرد تاوەکو دەگەڕێنەوە.
ئەوە تەنها ئەو نەبوو کە شڵەژا بوو بۆ ئەوەی ئەوان بگەڕێنەوە، بەڵکو یۆنجون نەیدەتوانی یارمەتی خۆی بدات بۆ ئەوەی نەڕوات و هەموو خولەکێک سەیری دەروازەکە نەکات بۆ ئەوەی سەرەداوێک بدۆزێتەوە دەربارەی گەڕانەوەی ئەوان.
ئەوە چەند کاتژمێرێکی زۆری خایاندووە لەو کاتەوەی ئەوان گەڕاونەتەوە، وا خەریکە ڕۆژ ئاوا دەبێت.
YOU ARE READING
"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)
Fanfiction"من تەنها سەیری سەرەوەم کرد، بەڵام ئێستا دەمەوێت سەیری خوارەوە بکەم وە قاچەکانم لەسەر زەویەکە جێگیر بکەم" چۆی جانگمی، وەکو هەموو ئەوانەی شانشینەکە تەنها لە یەک کەس دەترسێت. ئیمپڕاتۆر. بە ساردیەکەی، چاوتێبڕینە هەژێنەرەکەی وە پەڵە نامۆکەی سەر ڕوخسار...