#19

946 172 136
                                    

I need you girl
Why am I in love alone?
Why am I hurting alone?

I need you girl
Why do I keep needing you?
When I know I'll get hurt?

I need you girl!
You are beautiful!

I need you girl!
You are so cold!

" BTS - I need you "
————————————————




















ئیمپڕاتۆر خەریک بوو شێت ببێت.






سێ شەو تێپەڕی بوو بەبێ هیچ هەواڵێک دەربارەی شاژن لە لایەن سەربازەکانەوە کە دەگەڕان بەدوای ئەودا.



لە شوێنی ئەوە، ئەوان بە خێرایی دەگەڕانەوە کۆشکەکە بە ڕێزەوە سەری خۆیان دەجوڵاندەوە بە مانای ئەوەی کە هیچ ئاسەوارێکیان نەدۆزیوەتەوە، ئازاریان دەچەشت بۆ ئافرەتێک کە سەربازەکان وایان دادەنا مردبێت.




بەڵام بێگومان کوڕەکان بڕوا بە شتێکی لەم شێوەیە ناکەن.




جۆنگکوک نەخشەیەکی گەورەی لولخواردوی کردەوە و لەسەر مێزەکە داینا، وە بە هێواشی ئەوان دەستیان کرد بە بیرکردنەوە لەوەی کە دەکرێت جانگمی لە کوێ بێت.




پەیکەری بچوکی سەربازەکان و ئەسپەکان ئێستا لەسەر نەخشەکە دانراون لە نزیک سنوری شانشینەکە، لەو شارانەی کە بەم دواییانە پەیدا بوون وە ئەو شوێنانەی کە دوژمنەکانیان لێی دەمێننەوە.







"ئەوان نیشانەیان هەبووە لە دارستانی خوێناوی"
سۆکجین وتی، شێوەیەکی ترسناک سەرووسیمای داگیر کردبوو.
"وە بە پێی هەواڵەکان و ئەو کەسانەی ئەوێیان بینیوە، ئەم شوێنە لە دەوروبەری کۆتایی سنورە"






"بە هەر شێوەیەک بێت"
نامجون بەردەوام بوو، بە پەنجەی ئاماژەی بە شوێنێک دا کە دەکرێت دوژمنەکان لەوێ بن.
"ئەوە ناوچەیەکە کە بە تەواوی دەورە دراوە بە پیاوەکانیان کە لەوێ پاسەوانی دەکەن، ئەوان دەڵێن ئەگەر جارێک بڕۆیت بۆ ئەوێ ئەوا هەرگیز ناتوانی دەربازت ببێت"






"𝗧𝗵𝗲 𝗘𝗺𝗽𝗲𝗿𝗼𝗿" 𝗠.𝗬𝗚✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now